چوارەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی ئەدەبیی "مەم و زین" پێشکەشی محەممەد ڕەمەزانی، نووسەری رۆژهەڵاتی کوردستان کرا

ناوەندی ڕۆشنبیریی "مەم و زین" لە هۆڵی "میدیا"ی هەولێر، بە بەشداریی بەشێک لە نووسەران و ڕووناکبیرانی هەر چوار بەشی کوردستان، چوارەمین فێستیڤاڵی مەم و زینی بەڕێوە برد و چوارەمین خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵەی بە نووسەر و وەرگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، محەممەد ڕەمەزانی، بەخشی.

 

-کوردشۆپ

ناوەندی ڕۆشنبیریی "مەم و زین"، بە هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چوارەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی مەم و زینی لە هۆڵی "میدیا" لە هەولێر بەڕێوە برد و خەڵاتی ساڵانەی ئەم فێستیڤاڵەی بە "محەممەد ڕەمەزانی"، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخشی.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەر بەرابەر لەگەڵ ١٤ی ئۆکتۆبەر، ناوەندی ڕۆشنبیریی "مەم و زین" لە هۆڵی "میدیا"ی هەولێر، بە بەشداریی بەشێک لە نووسەران و ڕووناکبیرانی هەر چوار بەشی کوردستان، چوارەمین فێستیڤاڵی مەم و زینی بەڕێوە برد و چوارەمین خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵەی بە نووسەر و وەرگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، محەممەد ڕەمەزانی، بەخشی.

لە سەرەتای فێستیڤاڵەکەدا، یاران هیوا، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی مەم و زین، وێڕای بەخێرهاتنی میوانەکان، پەرژایە سەر مەبەست و ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵە و گوتی: "ئێمە وەک ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زین، بە مەبەستی خزمەتکردن بە ئەدەب و فەرهەنگ و زمانی کوردی و هەروەها خزمەتکردنی نووسەران و شاعیران و وەرگێڕەکانی کورد، ساڵانە ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە دەبەین."

پاشان پانێلی دیداری "محەمەد ئوزوون" بۆ ڕۆمانی کوردی بە بەشداریی نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو. لەم پانێلەدا عەبدولخالق یەعقووبی، نووسەر و ڕەخنەگری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باسی لە ڕەخنەی ئەدەبی و ڕۆمانی کوردی کرد. ناوبراو باسی لەوە کرد کە ڕەخنەی ئەدەبیی کوردی مەعریفەیەکی قووڵی نییە و نوێ و تازەیە و لە هەنووکەدا ڕەخنەی ڕۆمانی کوردی خەریکە ئاراستەی خۆی دەدۆزێتەوە و وەک ڕەخنگرێکی باشی ڕۆمانی کوردی، ناوی "د. هاشم ئەحمەدزادە"ی هێنایەوە. هەروەها گوتیشی کە ڕەخنەی ئەدەبی دەبێ بە جۆرێک بێت کە خوێنەر سەبارەت بە دەق هۆشیار بکاتەوە.

لە پانێلەکەدا، عەبدوڵڵا کەسکین، بەرپرسی وەشانگەی ئاڤێستا لە باکووری کوردستان، باسی لە ڕەوشی ڕۆمانی کوردیی کورمانجی کرد و ڕایگەیاند کە نووسین و وەشان لە باکوور لە بواری شێعر و کورتەچیرۆک باشە، بەڵام لە بواری ڕۆمانەوە لاوازە و پێویستە کاری باش و بەردەوامی لەسەر بکرێت. ناوبراو یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم بابەتەی بۆ قەدەغەبوونی زمانی کوردیی کورمانجی لە ساڵەکانی ڕابردوودا لە باکووری کوردستان گەڕاندەوە. دواتر پەرژایە سەر دۆخی وەشانی کتێبی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان. هەروەها بەکورتی پەرژایە سەر ڕۆمانەکانی "مەمەد ئوزوون"، نووسەری خەڵکی باکووری کوردستان و قسەکانی زۆرتر ڕەهەندی ناسینی بەرهەمەکانی مەمەد ئوزوونی لەخۆ گرتبوو.

لە درێژەی پانێلەکەدا، جەبار جەماڵ غەریب، نووسەری خەڵکی باشووری کوردستان، سەرەتا باسی لە گێڕانەوەی چیرۆک لە ئایینەکان و بوونی چیرۆک لە کتێبە ئایینییەکاندا کرد و بەم شێوەیە باسی لە گرینگیی چیرۆک و گێرانەوە کرد. دواتر بەکورتی باسی لە سەرهەڵدانی ڕۆمان لە جیهان و ئەورووپادا کرد. ناوبراو لە قسەکانیدا بەتوندی ڕەخنەی لە کۆمەڵگەی کوردستان گرت و باسی لەوە کرد کە کورد خوێنەری جیددیی زۆر زۆر کەمە و زۆر کەس هەن کە بەداخەوە گاڵتەیان بە ڕۆمانی کوردی دێت.

دواتر لە پانێلەکەدا، "جان دۆست"، ڕۆماننوس و نووسەری خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان، لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە گرینگیی وەرگێڕانی ڕۆمانی کوردی بۆ سەر زمانەکانی تر و وەرگێڕانی ڕۆمانەکانی جیهان بۆ سەر زمانی کوردی کرد و گوتی بۆ ئەم کارە دامەزراوەیەکی گەورەی کوردی پێویستە تاکوو بەباشی بتوانرێت خزمەتی زمانی کوردیش بکرێت.

لە نێوئاخنی فێستیڤاڵەکەدا، چەند پارچەیەک لە میوزیک و گۆرانیی کوردی لەلایەن دوو کچە هونەرمەندی ڕۆژاوای کوردستان، نوورشین و پەروین، پێشکەش کران.

لە بڕگەی کۆتایی فێستیفاڵەکەدا، چوارەمین خەڵاتی مەم و زین بە محەممەد ڕەمەزانی، نووسەر و وەرگێڕی خەڵکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخشرا.

شایانی باسە کە فێستیڤاڵی مەم و زین، فێستیڤاڵێکی ئەدەبیی ناوەندی ڕۆشنبیریی مەم و زینە و ساڵانە لەسەر ئاستی کوردستان بە مەبەستی برەودان و خزمەتکردن بە ئەدەب و فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی کوردی، بەڕێوە دەچێت. فێستیڤاڵی مەم و زین خەڵاتی ساڵانەی فێستیڤاڵ دەبەخشێت بە نووسەر و وەرگێڕێکی دیار و بەئەزموونی کورد کە خزمەتی بە فەرهەنگ و زمان و ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی کردبێت. ئەم فێستیڤاڵە پردی بەیەکبەستنەوەی ئەدەب و نووسەرانی هەر چوار پارچەی کوردستانە و تێدەکۆشێت خزمەت بە ڕۆشنبیریی کوردی بکات.

 

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی مەم و زین

ساڵی ٢٠٢٠: کەریم کاکە، نووسەر و ڕۆماننووسی باشووری کوردستان

ساڵی ٢٠٢١: جان دۆست، نووسەر و ڕۆماننووسی ڕۆژاوای کوردستان

ساڵی ٢٠٢٢: جەمیل کاکەوەیس، نووسەر و وەرگێڕی باشووری کوردستان

ساڵی ٢٠٢٣: محەممەد ڕەمەزانی، نووسەر و وەرگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KURDŞOP
1182 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!