تاڵانکردنی کانگای ئورانیۆمی شاری خۆی

لەم کانگایەدا ماددەگەلێکی گرینگی وەک "ئورانیۆم و مولیبدەنوم" بوونی هەیە کە کۆماری ئیسلامی دەیەوێت لە پیشە ستراتیژییەکانی وەک پێداویستییەکانی ڕێکخراوی وزەی ناوکی، کەڵکیان لێ وەربگرێت. هەروەها بۆ ئەم پرۆژەیە زیاتر لە ٦ هەزار میلیارد تەمەن سەرمایەگوزاری کراوە کە هەزار میلیاردی بۆ دامەزراندنی کارخانە تەرخان کراوە.

 

کەیهان محەممەدی‌نژاد

 

تاڵانکردن و دزینی سەرچاوە ژێرزەوییەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ساڵانێکە بەردەوامە و هەرچەندە داهاتی کوردستان دەدزن، تەنانەت کەمترین قازانجێکیشی بۆ خەڵکی ئەو ناوچانە نییە و ڕێژیم خەڵکی ناخۆجێیی لەو شوێنانەدا دادەمەزرێنێت.

کانگاکانی زێڕی وەک "زەرشۆران و ئاغدەرە" لە شاری تیکاب کە لە گەورەترین کانەکانی کوردستان و ئێرانن، ساڵانێکە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە تاڵان دەکرێن و هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی تیکاب نییە؛ دیسان ڕێژیم دەستی کردووە بە تاڵانکردن و ئەمجار دەیەوێت کانگای ئورانیۆمی شاری خۆی تاڵان بکات و کارخانەیەکی گەورەی لەو شارە دروست کردووە.

لەم کانگایەدا ماددەگەلێکی گرینگی وەک "ئورانیۆم و مولیبدەنوم" بوونی هەیە کە کۆماری ئیسلامی دەیەوێت لە پیشە ستراتیژییەکانی وەک پێداویستییەکانی ڕێکخراوی وزەی ناوکی، کەڵکیان لێ وەربگرێت. هەروەها بۆ ئەم پرۆژەیە زیاتر لە ٦ هەزار میلیارد تەمەن سەرمایەگوزاری کراوە کە هەزار میلیاردی بۆ دامەزراندنی کارخانە تەرخان کراوە.

گەورەترین کانگای ئورانیۆمی کوردستان بە ناوی "کۆهەگ" لە شاری خۆی کرایەوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهۆی پێویستیی ڕێکخراوی وزەی ناوکی بە ماددەکانی ئەم کانگایە، تاڵانکردنی دەست پێ کردووە.

ئێستا کە کۆماری ئیسلامی دەستکەوتێکی باشی بەدەست هێناوە، دەیەوێت لە ئورانیۆمی کانگای شاری "خۆی" بۆ پەرەپێدان بە بەرنامەی ناوکیی خۆی کەڵک وەربگرێت. بەرپرسانی ڕێژیم لە بەردەم کامێرا و لە بەردەم ڕۆژنامەنووساندا ئیدیعای ئەوە دەکەن کە دەیانەوێت ئورانیۆمی ئەو کانە بۆ کارەبا بەکار بهێنن. "محەممەد ئیسلامی"، جێگری سەرۆککۆمار و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک بەرپرسێکی باڵای ڕێژیم بەشداریی لە کردنەوەی ئەو کانەدا کرد و ئیدیعای ئەوەی دەکرد کە "ئەم دامەزراوەیە بۆ ڕێکخراوی وزەی ناوکی و بنیاتنانی توانا و هێز بۆ بەرهەمهێنانی وزەی ناوکی و هەروەها پەرەپێدانی تیشکی ئەلەکترۆنی و پەرەپێدانی پیشەسازیی ناوکی بەکار دەهێنن."

کۆماری ئیسلامی تووشی کەمیی ماددەی ئورانیۆم ببوو و بە دوای کانی ئورانیۆمدا دەگەڕا و هەر ئەمەش هۆکارێک بوو کە ڕێژیمی ئێران گرینگیی بە هاوردەکردنی ماددەی ئورانیۆم، کێکی زەرد یان ئورانیۆمی پیتێندراوی دەدا. ئەو بە دوای ئورانیۆمی پێویست بۆ بەرنامەی چەکی ناوکیی خۆیەوە بوو.

زۆربەی وڵاتان کانگای ئورانیۆمیان هەیە و ئەو وڵاتانە بۆ وزە و دەرمانسازی و بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاری دەهێنن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو وڵاتانە، ڕێژیمی ئێران تەنیا بۆ چەکی ناوکی بەکاری دەهێنێت و ئەو ئورانیۆمە بە کەرەستەی پێشکەوتوو دەپیتێنێت و دەیگەیەنێتە ئاستێک کە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی پێویست بێت و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر مرۆڤایەتی و وڵاتانی جیهان.

ئێستا کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر گەمارۆی سەختی ئەمریکادایە و ناتوانێت لە دەرەوەی وڵاتەوە ئورانیۆم هاوردە بکات، بۆیە دۆزینەوەی کانی ئورانیۆم لە شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی و دەتوانێت لە پەرەپێدانی چەکی ناوکیدا سوودێکی زۆری لێ وەربگرێت. بەڵام ئەمە خەسارێکی زۆر گەورەیە بۆ کوردستان و بە تاڵانکردنی ئەو سەرچاوە ژێرزەوییانە زیانێکی گەورە بە داهاتووی کوردستان دەگەیەنێت و خەڵکی کوردستان و لایەنە کاریگەرەکانیش نابێ ڕێگە بدەن سامانی ژێرزەویی کوردستان بەو ئاسانییە تاڵان بکرێت.

 

KURDŞOP
699 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!