هونەرمەند شوان پەروەر بەرهەمێکی نوێی لەسەر "پەیمانی لۆزان" بڵاو کردەوە

تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن "شوان پەروەر"ەوە دانراوە، بەرهەمهێنانی میوزیکەکەی لەلایەن "هاکان ئاکای"ەوە ئەنجام دراوە، هەروەها وێنە و ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن "ڕۆهلات ئیبش"ەوە ئامادە کراوە. لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا گرینگی بە پەیمانی لۆزان دراوە و ئازار و مەینەتییەکانی گەلی کورد لە ڕێگەی وشە و وێنەوە پیشان دەدرێت.

زاگرۆس جیلۆ

کوردشۆپ- هونەرمەندی ناوداری کورد، شوان پەروەر، بەرهەمێکی نوێی لەسەر سەدەمین ساڵیادی پەیمانی لۆزان، وەک هەڵوێستێک دژی ئەو ڕێککەوتنە، بڵاو کردەوە.

بەبۆنەی یادی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان کە بەهۆیەوە کوردستان دابەش کرا و دوای ئەو ڕێککەوتنە، سیاسەتی قڕکردن و ئاسمیلەکردن و کۆمەڵکوژی دژی گەلی کوردستان بەڕێوە چوو و گەلی کورد لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کرا و تووشی ئازار و ستەم بوو، بەرهەمێکی نوێ لەلایەن هونەرمەندی کورد، شوان پەروەر، وەک هەڵوێستێکی هونەری لە دژی ئەو زوڵمەی کە چەندین سەدەیە بەردەوامە، بڵاو کرایەوە.

تێکست و ئاوازی گۆرانییەکە لەلایەن "شوان پەروەر"ەوە دانراوە، بەرهەمهێنانی میوزیکەکەی لەلایەن "هاکان ئاکای"ەوە ئەنجام دراوە، هەروەها وێنە و ڤیدیۆ کلیپەکەش لەلایەن "ڕۆهلات ئیبش"ەوە ئامادە کراوە. لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا گرینگی بە پەیمانی لۆزان دراوە و ئازار و مەینەتییەکانی گەلی کورد لە ڕێگەی وشە و وێنەوە پیشان دەدرێت.

لە پەیمانی لۆزاندا کە کوردستان دابەش کرا، زوڵم و ستەمێکی گەورە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجام درا و لە مێژووی هیچ نەتەوەیەکدا، ڕێکەوتنێکی تاکلایەنەی لەو شێوەیە کە ١٤ دەوڵەت کۆ ببنەوە و بڕیار لەسەر چارەنووسی نەتەوەیەک بدەن، نەبینراوە. هەروەها لە دوای ئەو ڕێککەوتنە هەموو جۆرە ستەمێک لەلایەن داگیرکەرانەوە لە کورد و کوردستان کرا و هەموو جیهان ئەمەیان بینی و پشتگوێیان خست و بگرە زۆرێک لە وڵاتانیش ڕەواییان بەم ستەمەی دژ بە کوردستان دا. ئەوەندەی داگیرکەران دژی کورد تاوانیان کرد، جیهانیش بە گرینگینەدانیان و بێدەنگییان، شەریکی ئەو تاوانانەن.

له دوای ئه‌و ڕێککه‌وتنه، داگیرکەرانی کوردستان، سەرکرده و ڕێبەرانی  گه‌لی کوردیان له‌سێداره دا و تێرۆریان کردن و دەسبەسەریان کردن؛ هه‌موو جۆره ئه‌شکه‌نجه و لێدان و کۆمه‌ڵکوژی و سیاسه‌تی نکۆڵی و ئاسمیلاسیۆن، دژی گه‌لی کورد به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش هیچ هه‌ڵوێستێک له بەرامبەر ئه‌و دڕنده‌یییه نیشان نادرێت.

بێگومان دەکرێت بڵێین کورد لە سەدەی ڕابردووشدا کەموکوڕیی زۆری هەبووە، نەیتوانی یەکڕیزیی بنیات بنێت، نەیتوانی خۆی ڕێک بخات و بەسەر کێشە ناوخۆییەکانیدا زاڵ بێت، نەیتوانی بە سیاسەتێکی نەتەوەیی بەسەر ئەو دابەشبوونەی ئێستادا زاڵ بێت. بەڵام هەرچییەک ڕووی دابێت، هەموو عەیب و کەموکوڕییەکانی کورد ڕەوایەتی بە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە نادات و هیچ پاساوێک بۆ ئەو تاوانەی کە بەرامبەر گەلی کورد دەکرێت قەبووڵ ناکرێت و لە مێژووی مرۆڤایەتیشدا ئەم ڕێکەوتنە دەبێتە شەرمەزاری بۆ هەموو مرۆڤایەتی.

دەکرێت بڵێین ئەم بەرهەمە نوێیەی هونەرمەندی ناوداری کورد، شوان پەروەر، لە کات و سەردەمی خۆیدایە و هەڵوێستێکی گرینگی کوردایەتی و ناسیۆنالیزم و نیشتمانپەروەرییە دژی پەیماننامەی لۆزان و ئەو ستەمەی داگیرکەرانی کوردستان بە درێژایی ئەم سەد ساڵە لە کورد و کوردستانیان کردووە.

KURDŞOP
753 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!