نووسەر و شاعیر مەحموود سەبری کۆچی دوایی کرد

یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بە دڵێکی خەمبارەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری کورد مەحموود سەبری ناسراو بە ئەڤینداری خەمگین و ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریەمان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم ئەندامانی یەکیەتی و گەلی کورد دەکەین".

کوردشۆپ- نووسەر و شاعیری کورد مەحموود سەبری ناسراو بە ئەڤیندار خەمگین، لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە شاری حەسەکە لە ڕۆژاوای کوردستان کۆچی دوایی کرد.

یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریە پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "بە دڵێکی خەمبارەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری کورد مەحموود سەبری ناسراو بە ئەڤینداری خەمگین و ئەندامی یەکیەتیی نووسەرانی کوردستانی سووریەمان پێ گەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم ئەندامانی یەکیەتی و گەلی کورد دەکەین".

مەحموود سەبری ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی چەتەلا کیکان لە نزیک شاری دربێسی لەدایک بووە، تەمەنی منداڵیی لە گوندی مەلەک لە شاری دربێسی بەسەر بردووە. لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لە پیاوانی ئایینیی گوندەکەوە فێری زمانی عەرەبی بووە.

ساڵی ١٩٦٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. هەروەها ساڵی ١٩٧٠ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی شام لە فاکەڵتی یاسا وەرگرتووە.

مەحموود سەبری سەرنووسەری گۆڤاری "خوناڤ" بووە و ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاریی فێستیڤاڵی شیعری کوردی بووە، هەروەها ئەندامی لێژنەی ڕەخنەی شیعر بووە و ١٠ شیعر و بەرهەمی بە زمانی کوردی چاپ کردووە.

KURDŞOP
953 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!