کتێبی سەعید ڤەرۆژ بە ناوی "سێ دوورخراوەی پەیماننامەی لۆزان: عەلی ئیلمی، زەینەلابدین فانی و مەسعوود فانی"، چاپ کرا

لەم پەیماننامەیەدا، لیستی دژبەران کە دەبێ ڕەگەزنامەیان لێ وەربگیرێت و دەر بکرێن، واژۆ کرا. بەپێی پەیماننامەی لۆزان، تورکیا بڕیار بوو لێبووردنی گشتی دەر بکات، بەڵام توانی ١٥٠ دژبەری خۆی کە جیای کردبوونەوە، لەم لێبووردنە بێبەری بکات. ١٥٠ کەس هەبوون کە لە لێبووردنی گشتی بێبەری کران و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ لە تورکیا دوور خرانەوە.

کوردشۆپ- کتێبی نووسەر و لێکۆڵەر، سەعید ڤەرۆژ، بە ناوی "سێ دوورخراوەی پەیماننامەی لۆزان: عەلی ئیلمی، زەینەلابدین فانی و مەسعوود فانی"، چاپ و بڵاو کرایەوە.

دوورخرانەوە و دەربەدەریی دوای پەیامننامەی لۆزان و ژیانی سێ برای بنەماڵەی فانیزادە دوای دوورخرانەوەیان، مژاری لێکۆڵینەوە و نووسینی سەعید ڤەرۆژە لەم کتێبەدا.

کتێبەکە لەلایەن وەشانگەی پەیوەندەوە چاپ کراوە و نووسەر پێشەکیی بۆ نووسیوە. هەروەها کەنان فانی دۆغان، لە بنەماڵەی فانی، پێشەکیی بۆ کتێبەکە نووسیوە. هەردوو پێشەکی کە لە کتێبەکەدان، لە خوارەوە هاتوون:

 

پێشەکیی کەنان فانی دۆغان

لە منداڵیدا کتێبێکی چیرۆکی "Léon Lambry" بە ناوی "Çarpık Rön"م خوێندەوە. لەو چیرۆکەدا گوتی: "کاتێک برووسکە بەر دارێک دەکەوێت، خودی دارەکە دەشکێت، بەڵام ڕەگەکانی بە زیندوویی دەمێننەوە. لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکان، دارەکە لەسەر ئەو ڕەگە کۆنە بەهێزتر دەبێت". ڕەگی درەختەکە، ئەوەندەی زیندووە، سیماکەی دەپارێزێت و ژیانی پێ دەبەخشێت.

بەردەوامیی ژیانی مرۆڤ و منداڵان و نەوەکانی، هەر وەک ئەو دارەیە. ئەم توێژینەوە نایابەی مامۆستای گەورە سەعید ڤەرۆژ وڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە کە چۆن بوونی بایۆلۆژیمان و ژێنە کۆمەڵایەتییەکانمان دەگوازرێنەوە بۆ نەوەکانی دوای ئێمە، چۆن بیرکردنەوە و کردارەکانمان دروست دەبن، لە هەمووی گرینگتر، یادەوەریی کۆمەڵایەتیمان چۆن پێک هاتووە و لەسەر چ بنەمایەک گەشە دەکات؟

لەم کتێبەدا، باس لە حەوت کوڕی محەممەد عەبدولباقی ئەفەندی کراوە کە هیچیان شانسی ئەوەیان نەبووە پێکەوە لە گۆڕستانێکدا بنێژرێن. بە شێوەیەکی بەرفراوان دروستکردن و خستنەڕووی لێکۆڵینەوە لەسەر دەربەدەری و کێشە هاوبەشەکانی ژیانی ئەوان، دەبێتە هۆی دروستکردنی پردی یادەوەریی بەکۆمەڵ لەنێوان ئەوان و نەوەکانی داهاتوودا.

کاتێک ئەم توێژینەوە نایابەی مامۆستا سەعید ڤەرۆژم خوێندەوە، زۆر زانیاریی نوێم وەرگرت و هەستم بە سۆزداری کرد. ئەم لێکۆڵینەوە بەنرخە دەرفەتی ئەوەی پێداین کە کەسایەتی و ڕووداوەکانی قۆناغێک بە شێوەیەکی هەمەلایەنە بناسین و لێی تێبگەین.

بە ناوی خۆم و بنەماڵەکەمەوە سپاسی نووسەر و ئەم کارە بەنرخە دەکەم و هیوادارم سەرکەوتوو بێت.

ڕێزی خۆم پێشکەش دەکەم.

پێشەکیی نووسەر، سەعید ڤەرۆژ

"سێ دوورخراوەی پەیماننامەی لۆزان: عەلی ئیلمی، زەینەلابدین فانی و مەسعوود فانی" لە زنجیرە بەرهەمە ژیاننامەییەکانی خەڵکی ناوداری کوردە کە ماوەیەکی زۆرە کاری لەسەر دەکەم. لەم پێشەکییە کورتەدا نامەوێت وتارەکە درێژ بکەمەوە، تەنیا دەمەوێت چەند ڕستەیەک لەبارەی پەیمانی لۆزانەوە پێشکەش بکەم.

کۆبوونەوەکانی پەیمانی لۆزان لە ٢١ی تەشرینی دووەمی ١٩٢٢ دەستی پێ کرد و نزیکەی ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو و لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣ ڕێککەوتنەکە واژۆ کرا. ڕێککەوتنەکە لەژێر کاریگەری و هەڕەشەکانی بڵاوبوونەوەی شۆڕشی بۆلشەفییەکان واژۆ کرا و لەگەڵ واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە باکووری کوردستان لە سنوورەکانی کۆماری تورکیادا مایەوە.

بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەم پەیماننامەیەدا باسی پرسی کوردستان نەکراوە و وێڕای واژۆکەرانێکی زۆر لە وڵاتانی هاوپەیمان، مشتومڕ لەسەر داهاتووی باشووری کوردستان لەژێر ناوی "پرسی مووسڵ"، لەنێوان دەوڵەتی نوێی تورکیا و بریتانیا بەردەوام بوو. حکوومەتی ئانکارا ویستی ئەگەری بەدەستهێنانی هەندێک مافی نەتەوەیی لە باشووری کوردستان لە ڕێگەی دۆسییەی موسڵەوە پووچەڵ بکاتەوە و ئامانجی پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی نەبوو. چونکە لەو کاتەدا یاسای دەوڵەتی نوێی عێراق ئامادە دەکرا، ئامانجیش ئەوە بوو کە هیچ ماف و پێگەیەک بۆ نەتەوەی کورد لەم یاسایەدا لە لایەنی سیاسییەوە قەبووڵ نەکرێت.

لەم پەیماننامەیەدا، لیستی دژبەران کە دەبێ ڕەگەزنامەیان لێ وەربگیرێت و دەر بکرێن، واژۆ کرا. بەپێی پەیماننامەی لۆزان، تورکیا بڕیار بوو لێبووردنی گشتی دەر بکات، بەڵام توانی ١٥٠ دژبەری خۆی کە جیای کردبوونەوە، لەم لێبووردنە بێبەری بکات. ١٥٠ کەس هەبوون کە لە لێبووردنی گشتی بێبەری کران و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٢٤ لە تورکیا دوور خرانەوە. ئەم مادەیەی ڕێککەوتنەکە ئەوە دەردەخات کە دەوڵەتانی هاوپەیمان لەگەڵ کەماڵیستەکان ڕێک کەوتبوون. ناوی سێ برای فانیزادە و چەندین کوردی تریش لەم لیستەی ١٥٠ دوورخراوەیەدا هاتبوون. لە ناوەڕۆکی ئەم کتێبەدا، ناونیشانی ئەم سێ برایەی فانیزادە بخوێننەوە.

لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێک هاوڕێ و مامۆستای نایاب هەن کە حەز دەکەم بە چەند وشەیەک، سپاسگوزارییان پێشکەش بکەم: مامۆستا جەمیل ئەحمەدی، وەکوو هەموو جارێک بە وەرگێڕانی دەقی عوسمانی بە تورکیی ئەمڕۆ؛ مامۆستا دوکتۆر ڕەمەزان پەرتەڤ، بە وەرگێڕانی ناوەڕۆکی کتێبی مەسعوود فانی بە ناوی La Nation Kurde et Son Evolution Sociale؛ مامۆستا دوکتۆر هێمن عومەر، بە وەرگێڕانی دەقێک بە ناونیشانی "کاغەزێکی کراوە بۆ زەینەلابدین بەگ" لە سۆرانییەوە؛ هەروەها محەممەد گاریپ ئای، بە وەرگێڕانی دەستنووسی سجیلی عەلی ئیلمی و هەندێک بەڵگەنامەی دیکە و م. ئەمین هێڤیدار بە خوێندنەوە و ڕاستکردنەوەی دەقەکە بەشداریی لە پەرەپێدانی ئەم بەرهەمەدا کرد. زۆر سپاس بۆ کاری ئەم بەڕێزانە.

 

KURDŞOP
722 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!