ژمارەی شازدەهەمی گۆڤاری دەروونناسیی کوردی بە فایلی دەروونناسیی کلینیکی و بوومەلەرزە، بڵاو کرایەوە

دەروونناسیی کوردی، لە ژمارەکانیدا فایلی تایبەت، بابەت و وەرگێڕان سەبارەت بە دەروونناسی لەخۆ دەگرێت.


 

شێرکۆ ژانزێم

 

کوردشۆپ- دەروونناسیی کوردی، چوار مانگ جارێک فایلێکی نوێ بۆ خوێنەران و خوازیارانی دەروونناسی دەر دەکات.

دەروونناسیی کوردی، لە ژمارەکانیدا فایلی تایبەت، بابەت و وەرگێڕان سەبارەت بە دەروونناسی لەخۆ دەگرێت.

دەستەی نووسەرانی ئەم ژمارەیە لە دەقی دەستەی نووسەراندا وەهایان نووسیوە:

سڵاو خوێنەرانی ‌هێژا!

پێش ئەوەی وتاری دەستەی نووسەران دەست پێ بکەین، دەمانەوێت لەبارەی ئەو بوومەلەرزانە کە لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ڕوویدا، چەند شتێک باس بکەین. وەک دەزانن ئەو بوومەلەرزەیە کارەساتێکی گەورە بوو کە لە تورکیە، ڕۆژاوا و سووریە ڕوویدا. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەست داوە و هیوای تەندروستی بۆ برینداران دەخوازین و هیوادارین ئەم برینە قووڵانە بەم زووانە بە پاڵپشتی و هاوکاریی گەلەکەمان ساڕێژ ببن.

هەرچەندە فایلی ئەم ژمارە نوێیەی ئێمە "دەروونناسیی کلینیکی"یە، بەڵام ویستمان گرینگی بە نووسین لەبارەی بوومەلەرزە بدەین، بۆ ئەوەی بتوانین بەم بابەتە گرینگانە، یارمەتیی ئەو قوربانییانە بدەین. تەنانەت بابەتی بوومەلەرزە لە دەروونناسیی کلینیکی دوور نییە و بە نیشانە و کاردانەوە و نەخۆشییەکان دەچێتە ناو دەروونناسیی کلینیکییەوە. هەر بۆیە ناوی دۆسیەی ئەم بابەتەمان "دەروونناسیی کلینیکی و بوومەلەرزە"یە.

ئەمانە ئەو بابەت و نووسەرانەن کە لەم ژمارەیەدا بەشدارن:

Erdoğan ÖZMEN لە وتارەکەی خۆی لەژێر ناوی "دەروونناسی و زیان: یان سیاسەت یان دەروونناسی" کە لەلایەن Abdulsittar ÖZMEN لە تورکییەوە وەریگێڕدراوە، باس لەوە دەکات کە لە تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنی پرسی زیاندا، ئامرازی دەروونی/ دەروونناسی لە هەوڵێکی بێگانەدایە و دەسەڵات/هێز وەک ڕێکخراوێکی بەفیڕۆدەر مامەڵە دەکات.

Azad DILDAR بە وتارەکەی لەژێر ناوی "فریاگوزاریی سەرەتاییی دەروونی"، تیشکی خستووەتە سەر هەنگاوەکانی یارمەتیدان کە چۆن مرۆڤەکان دەتوانن لە بارودۆخی کارەساتبار و قەیراناوی و ڕووداوە زیانبەخشەکاندا یارمەتیدەر بن.

Jan İlhan KIZILHAN بە وتارەکەی لەژێر ناوی "زیان و کارەسات"، بە وردی باسی چەمکی زیان و کارەسات و چارەسەری بۆ خوێنەران دەکات.

Okan TAYCAN، ئەکادیمیست لە زانکۆی یەدتەپەیە و لە هەمان کاتدا لە یەکەی بەرەوپێشبردنی تەندروستیی دەروونی لە کۆمەڵەی دەروونیی تورکیە هاوکارە. لەگەڵ ناوبراو بە وردی سەبارەت بە زیان، کارەسات، بوومەلەرزە و فریاگوزاریی سەرەتایی دەروونی و چارەسەرکردن، چاوپێکەوتن و وتووێژمان کرد.

Mesut Umar بە وتارێک لەژێر ناوی "زیانەکانی بوومەلەرزە"، پەرژاوەتە سەر کاردانەوە زەینییەکانی دوای بوومەلەرزە، دۆخی دەروونیی منداڵان، نیشانەکانی سترێسی دوای ڕووداو و هۆکارەکانی سترێسی دوای ڕووداو.

Gülperi GÜNDÜZ بە وتارەکەی لەژێر ناوی "بومەلەرزە و چالاکیی کۆمەڵایەتی" باس لە ڕۆڵی چالاکیی کۆمەڵایەتی لە کارەساتە سروشتییەکان دەکات و بە ڕاسپاردە و بۆچوونەکانی پەرژاوەتە سەر ئەم مژارە.

Sehra AKSU، بە وتارەکەی لەژێر ناوی "منداڵان و زیان" کە لە زمانی تورکییەوە لەلایەن Samed DOĞAN وەرگێڕدراوە، تیشکی خستووەتە سەر سترێس و کاریگەرییەکانی لەسەر گەشەکردنی دەمارەکان، زیان و کاردانەوەکانی دوای زیان، هەروەها باس لە پەیوەندیی نێوان دایک و منداڵ دەکات بۆ زاڵبوون بەسەر زیانەکاندا.

هەروەها Yusuf ATABAY بە وتارێک لەژێر ناوی "قۆناغی پێش ئۆدیپی لە دەروونناسیی کلینیکیدا: قۆناغی پێش ئۆدیپی"، Nuh BOZKUR بە وتارێک لەژێر ناوی "شەپۆلی سێیەم لە چارەسەریی دەروونیدا: چارەسەریی چاکسازی" و  Erdal GÜL بە نووسینی بابەتێک لەژێر ناوی "وەرە بۆ لای کێ دێیت"، لەم ژمارەیەدا بەشدارن.

Hürriyet PARLAK بە وتارێک لەژێر ناوی "بەپێی میشێل فۆکۆ، پەیوەندیی جەستە و هێز لەسەر مۆدێلی پانۆپتیکۆن" کە لەلایەن Rêbîn ÖZMEN لە زمانی تورکییەوە وەرگێڕدراوە، لەم ژمارەیەدا بەشدارە.

Gülnaz KARATAY و Azad GÜNDERCİ بە لێکۆڵینەوەی خۆیان لەبارەی "کاریگەرییە دەروون- کۆمەڵایەتییەکانی نێوان نەوەکان و خەسارە مێژوویی- کۆمەڵایەتییەکان"، کە لەلایەن Bilal ÖZTUNÇ لە تورکییەوە وەرگێڕدراوە، لەم ژمارەیەدا بەشدار بوون.

Hataw Ahmed SHARIF بە بابەتی "چارەسەرکردن بە پەیوەندی و قسەکردن و ڕوونکردنەوە" کە لە سۆرانییەوە لەلایەن İrfan ALKAN وەرگێڕدراوە، Wehab ŞEHÎN بە وتارەکەی لەژێر ناوی "ڕۆڵ و ئەرکی بنەماڵە لە پەروەردەی تایبەتدا و چەند خاڵێکی گرینگ کە پێویستە خێزان گرینگیی پێ بدات" و Elîxan BOZAN بە وتارەکەی لەژێر ناوی "شرۆڤەی فیلمی Syk Pike (٢٠٢٢) لە ڕوانگەی نارسیسیزمەوە" لەم ژمارەیەدا بەشدار بوون.

هەروەها Mueyed Teyib لەم ژمارەیەدا میوانی "پرسیار و وڵامی ئێمە" بوو.

KURDŞOP
785 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!