ئەحمەد خەلیلی فەرد، هونەرمەندی شێوەکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییی کرد

ئەو هونەرمەندە کوردە لە ماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا زیاتر لە 15 پێشانگاری تاکەکەسیی بەڕێوە بردووە و لە زیاتر لە 100 پێشانگای گرووپییشدا بەشدار بووە. جیا لەمانەش ژمارەیەک لە بەرهەمە شێوەکارییەکانی لەسەر جەند دیوارێکی تارانی پایتەختی ئێرانیش نەخشێنراوە. کەلتوور و ژیان و جلوبەرگی کوردی ڕەنگدانەوەی لە زۆربەی تابلۆ شێوەکارییەکانی ئەحمەد خەلیلی فەرددا هەبووە.

هونەرمەندی شێوەکاری کورد، ئەحمەد خەلیلی فەرد خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران کۆچی دواییی کرد

ئەحمەد خەلیلی فەرد ساڵی 1950 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەند و دواناوەندیی لە سنە تەواو کردووە.

بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هونەری لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی تاران وەرگرتووە. خوێندنی ماجستەری لە کۆلێژی هونەری زانکۆی "تەربیەت مودەڕڕیس"ی تاران تەواو کردووە. زیاتر لە بیست ساڵ لە زانکۆکانی تاران، زانکۆی هونەری یەزد و زانکۆی هونەری کرمان بووە مامۆستای هونەر و شێوەکاری بووە.

هەر لەم ماوەیەدا چەندین ڤۆرکشۆپ و خولی فێرکاریی شێوەکاریی لە وڵاتانی ڕووسیا، لوبنان، ئیتالیا، یومس بەنگلادش، چین و ... کردووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە لە ماوەی تەمەنی هونەریی خۆیدا زیاتر لە 15 پێشانگاری تاکەکەسیی بەڕێوە بردووە و لە زیاتر لە 100 پێشانگای گرووپییشدا بەشدار بووە. جیا لەمانەش ژمارەیەک لە بەرهەمە شێوەکارییەکانی لەسەر جەند دیوارێکی تارانی پایتەختی ئێرانیش نەخشێنراوە.

کەلتوور و ژیان و جلوبەرگی کوردی ڕەنگدانەوەی لە زۆربەی تابلۆ شێوەکارییەکانی ئەحمەد خەلیلی فەرددا هەبووە.

 جیا لە شێوەکاری کاری پەیکەرسازییشی کردووە و هەردوو پەیکەرەی "شاخەوان" و "سۆهرەوەردی" کە لە شاری سنە دانراون، لە بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە کوردەن.

خەلیلی فەرد ئەندامی ئەنجومەنی شێوەکارانی ئێران و ئەنجومەنی دامەزراوەی پەرەپێدانی شێوەکاری لە ئێران بووە.

لە ساڵی 2002 دوو دیپلۆمی شانازی و میدالیای بڕۆنزی لە تری فاڵی پاریس لە فەڕەنسا وەرگرتووە.

میدالیای پلەیەکی هونەری لە وەزارەتی فەرهەنگی ئێران وەرگرتووە.

ناوبراو لە پاش چەند ساڵ نەخۆشی لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کۆچی دواییی کرد.

KURDŞOP
867 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!