پەنجا مامۆستای زمانی کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیا دادەمەزرێن

وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ڕایگەیاند، 50 مامۆستا بۆ خوێندنی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیا، 250 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی ئەڵمانی، 13 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی فەرەنسی، و 440 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی عەرەبی دادەمەزرێن.

کوردشۆپ: وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ڕایگەیاند، 50 مامۆستا لە باکووری کوردستان و تورکیا بۆ خوێندنی زمانی کوردی دادەمەزرێنن.

وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ڕایگەیاند، 50 مامۆستا بۆ خوێندنی زمانی کوردی لە باکووری کوردستان و تورکیا، 250 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی ئەڵمانی، 13 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی فەرەنسی، و 440 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی عەرەبی دادەمەزرێن.

مەحمود عوزێر، وەزیری پەروەردەی تورکیا ڕایگەیاند، بە گشتی 45 هەزار مامۆستا و لەو چوارچێوەیەشدا 50 مامۆستای زمانی کوردی بۆ ساڵی 2023 دادەمەزرێنن، کە 35 مامۆستایان بۆ پۆلەکانی زمانی کوردی بە زاراوەی کرمانجی، و 15 مامۆستا بۆ پۆلەکانی زمانی کلوردی بە زاراوەی زازاکی دادەمەزرێن.

وەزیری پەروەردەی تورکیا مەحمود عوزێر ڕایگەیاند، دامەزراندنی 45 هەزار مامۆستا کە لە 27.03.2023 تا 01.04.2023 دادەمەزرێن بە پشتبەستن بە داواکاریی مامۆستایانە و لە 08.05.2023  ناوی ئەو مامۆستایانەی دادەمەزرێن ڕادەگەیەنرێ .

ساڵی 2022 تەنها 3 مامۆستا بۆ وانەی زمانی کوردی دامەزراون، بەڵام ئەو خوێندکارانەی خوێندنیان لە بەشە کوردییەکان تەواو کردووە، داواکاری و ناڕەزایی خۆیان بۆ زیادکردنی ئەو ژمارەیە دەربڕیبوو. هه ڕوەها له دوو ساڵی ڕابردوودا هەڵمەتێک بۆ وانەی ئیختیاریی زمانی کوردی بەڕێوه چوو و ده توانرێت بگوترێ ئەو کەمپەین و هەڵمەتە هەندێک ئه نجامیان هەبوو.

دامودەزگاکانی زمانی کوردی، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارتە سیاسییەکان و کەسانی ناودار، لەم ماوەیەدا لە سۆشیال میدیا داوایان لە حکوومەتی تورکیا دەکرد پێش هەڵبژاردن ٢٠٠ مامۆستای زمانی کوردی دامەزرێن.

KURDŞOP
868 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!