یەکەمین خەڵاتی ساڵانەی زارا بۆ زمانی کوردی پێشکەشی ڕێکخراوی ڤەژین کرا

ڕۆژی شەممە 2023/1/7 لە ڕێوڕەسمێکدا کە لە هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری هەولێر، لە لایەن ڕێکخراوی کوردشۆپەوە بەڕێوە چوو، خەڵاتی زارا بۆ خزمەتی زمانی کوردی، پێشکەشی نوێنەرانی ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ڤەژین کرا.

ڕێوڕەسمەکە لە کاتژمێر 2:45 پاش نیوەڕۆ بە سروودی نیشتمانیی ئەی ڕەقیب و چەند چرکەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی دەستەی ئامادەکاریی خەڵاتی زارا لە لایەن "کامیل نەجاڕی" بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی کوردشۆپەوە خوێندرایەوە.

دواتر پەیامی ڕێکخراوی کوردشۆپ لە لایەن "وڵات قادری" سەرۆکی ڕێکخراوەکەوە پێشکەش کرا و پاشانیش شیعرێکی مامۆستا "ئاکۆ ئیلیاسی" کە بۆ مامۆستا "زارا محەممەدی" نووسرابوو لە لایەن خاتوو "دڵنیا لوتفی"یەوە خوێندرایەوە.

لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا ڕاپۆرتی لێژنەی داوەران سەبارەت بە چۆنێتیی هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتەکە لە لایەن مامۆستا "خالید جەمیل محەممەد"ەوە خوێندرایەوە  و ناوی "ڕێکخراوی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین"ی مەریوان وەک براوەی یەکەم خەڵاتی زارا ڕاگەیاندرا.  خەڵاتەکە لە لایەن "وڵات قادری" سەرۆکی ڕێکخراوی کوردشۆپەوە، پێشکەشی "دوکتور حامید کۆنەپۆشی" نوێنەری ڕێکخراوی ڤەژین کرا.

دوکتور حامید پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە لە لێدوانێکدا باسی لە گرینگیی بە دیجیتاڵیکردنی سامانی زمانی کوردی کرد و کورتەیەک لە چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڤەژین  لەم بوارەی خستە ڕوو.

دواتر ڤیدیۆیەک لەسەر چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڤەژین لە شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری بڵاو کرایەوە.

بڕگەی کۆتایی ڕێوڕەسمەکە پەیامی بنەماڵەی مامۆستا "زارا محەممەدی" بوو کە لە لایەن "هەیبەت محەممەدی"، برای مامۆستا زاراوە پێشکەش کرا.

KURDŞOP
1029 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!