هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی شانۆی کوردی لە سەقز بەڕێوە دەچێت

فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز چوار ڕۆژ دەخایەنێت و هەموو شانۆکانی بەشدار لەو فێستیڤاڵەدا بە زمانی کوردین و هەر دەرهێنەرێک تەنیا بە یەک شانۆ بەشدارە. هەروەها بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە بچێت و گرووپ و کەسە یەکەمەکان لە بەشە جیاوازەکاندا بناسێنرێن.

 

- کوردشۆپ

 

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هەژدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی شانۆی کوردیی سەقز، بە بەڕێوەچوونی شانۆی شانۆکارانی پارێزگاکانی کرماشان و ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هۆڵی "پلاتۆ"ی شاری سەقز، دەستی پێ کرد.

بۆ فیستیڤاڵی ئەمساڵ هەشت شانۆنامە لە باشووری کوردستان، دوو شانۆنامە لە ڕۆژاوای کوردستان و دوو شانۆنامەش لە باکووری کوردستانەوە بۆ ئۆفیسی ئامادەکاریی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بەڕێ کرابوون کە لە ئەنجامدا تەنیا چوار شانۆنامە لە باشووری کوردستانەوە بۆ بەشداری لە فێستیڤالەکە هەڵبژێردران. هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە نۆزدە شانۆنامە بۆ ئەم فێستیڤالە بەڕێ کرابوون کە هەشت شانۆنامەیان لەلایەن دەستەی داوەرانەوە بۆ بەشداری لە بەشی پێشبڕکێ هەڵبژێردران. شایانی باسە کە شانۆیەکیش لە باشووری کوردستان وەک شانۆی میوان لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارە.

فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز چوار ڕۆژ دەخایەنێت و هەموو شانۆکانی بەشدار لەو فێستیڤاڵەدا بە زمانی کوردین و هەر دەرهێنەرێک تەنیا بە یەک شانۆ بەشدارە. هەروەها بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوە بچێت و گرووپ و کەسە یەکەمەکان لە بەشە جیاوازەکاندا بناسێنرێن.

ڕۆژی یەکشەممە و لە یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، دوو شانۆ بە ناوەکانی "سێ ئافرەت" لە کرماشان و "کەلەدۆشا عەلۆکێ" لە ورمێ، پێشکەشی هونەردۆستان و شانۆکاران کران.

ڕۆژی دووشەممە و لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، چوار شانۆ بە ناوەکانی "هۆشیاری تارمایێک" لە دهۆک، "ئۆدیپ شاریار" لە سەقز، "دەروێش یان گۆدۆ" لە دهۆک و "پیشەگەر" لە کەرکووک نمایش کران.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە و لە سێیەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، سێ شانۆ بە ناوەکانی "تاسە" لە سنە، "کڵاو و پێک" لە دهۆک (میوان) و "مرۆڤم بینی بەبێ جل" لە کەرکووک پێشکەش کران.

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە و لە دوایین ڕۆژی بەڕێوەچوونی شانۆکانی ئەم فێستیڤاڵەدا، چوار شانۆ بە ناوەکانی "ئەو باڵندەی کە..." لە سنە، "یاسای پەلکە سوورەکان" لە قوروە، "مەم و زین" لە ورمێ و "بووکێکمان هەیە و زەماوەندێ" لە سنە" نمایش بکرێن. شایانی باسە کە ڕۆژی پێنجشەممەش ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، بەرنامەی کۆتاییی فێستیڤاڵەکە بەڕێوە دەچێت و گرووپ و کەسە یەکەمەکان لە بەشە جیاوازەکاندا دەناسێنرێن.

فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز دوای فێستیڤاڵی نیونەتەوەییی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، گەورەترین فێستیڤاڵی شانۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینییەوە هەتا ئێستا ساڵانە بەڕێوە دەچێت. هەروەها سەرەڕای هەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی ئەم فێستیڤاڵە لە ئاستی سەرتاسەریی ئێراندا، هێشتا وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران ئەم فێستیڤاڵەی تۆمار نەکردووە، بۆیە بودجەشی بۆ تەرخان ناکات.

KURDŞOP
496 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!