زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوردی بۆ منداڵان لە ماڵپەڕی کورشۆپدا تۆمار کرا

لەم بەشەدا زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوڕانە و کچانە بە واتاکانیانەوە دانراون. بە مەبەستی ئاسانتر دۆزینەوەی ناوەکان، ئەم بەشە جیا لەوەی بە گوێرەی ڕەگەزەکان پۆلێن کراوە، ناوی هەر ڕەگەزێکیش بە گوێرەی پیتەکانی "ئەلفبێ" ڕێز کراوە.

کوردستانیانی هێژا


ئاگادارتان دەکەینەوە ڕێکخراوی کوردشۆپ لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ پاراستن و پەرەپێدانی بەها نیشتمانییەکان و بە مەبەستی هاندان و یارمەتیدانی هاووڵاتیان بۆ دۆزینەوەی ناوی کوردی بۆ مناڵەکانیان، بەشی "ناوی کوردی بۆ منداڵانی" لە هەر سێ بەشی ماڵپەڕی "کوردشۆپ" (کوردی بە پیتی ئارامی – کوردی بە پیتی لاتین – ئینگلیسی) چالاک کردووە.
لەم بەشەدا زیاتر لە سێ هەزار ناوی کوڕانە و کچانە بە واتاکانیانەوە دانراون. بە مەبەستی ئاسانتر دۆزینەوەی ناوەکان، ئەم بەشە جیا لەوەی بە گوێرەی ڕەگەزەکان پۆلێن کراوە، ناوی هەر ڕەگەزێکیش بە گوێرەی پیتەکانی "ئەلفبێ" ڕێز کراوە.
بۆ ئامادەکردنی ئەم بەشە، کتێبی "کۆپەڕی نێوی کوردی" بەرهەمی مامۆستا ناسر ڕەزازیمان بە بنەما گرتووە و زۆربەی ناوەکان لەم کتێبە وەرگیراون. جیا لەم کتێبەش بەشێک لە ناوەکانمان لە ماڵپەڕەکانی "نامهای اصیل کردی – دیلمانج" و هەروەها "اسم کرد/ نام فارسی وەرگرتووە و بۆ دۆزینەوەی واتای ناوەکانیش کەڵکمان لە ماڵپەڕی "وشەدان" وەرگرتووە.
هیوادارین ئەم هەنگاوەی کوردشۆپ ببێتە یارمەتیدەری هاونیشتمانانمان بۆ دۆزینەوەی ناوی جوانی کوردی بۆ مناڵەکانیان و ببێتە هاندەرێکیش بۆ ئەوەی هەموو کوردان لە هەر شوێنێکی کوردستان و جیهان دەژین، ناوی جوانی کوردی بۆ مناڵەکانیان هەڵبژێرن.

لەگەڵ ڕێزدا
ڕێکخراوی کوردشۆپ
18/02/2024

بۆ بینینی بەشی ناوی کوردی بۆ منداڵان کرتە لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://kurdshop.net/ku/names

KURDŞOP
1406 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!