پەیامی ڕێکخراوی کوردشۆپ بە بۆنەی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

بە دڵنیایییەوە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوانیش، ناتوانێ پێش بەم شەپۆلی ئازادیخوازییە بگرێ و تەنیا دڕندەیی و تیرۆریست بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ خەڵکی جیهان دەسەلمێنێتەوە.

هاونیشتمانییان و کوردستانییانی ئازیز

جارێکی دیکە خاکی هەرێمی کوردستان کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستی و هێرشی مووشەکیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
ئەو هێرشە تیرۆریستییە کە بە پاساوی بێبنەما و تۆمەتی ناڕەوا کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان، شەرمەزار دەکەین و خۆمان بە هاوخەمی بنەماڵەی قوربانییەکان دەزانین.
ئاشکرایە دوژمنانی کوردستان لە سەدەی ڕابردوودا بە هەموو جۆرە چەکێکی سەردەم پەلاماری خاک و خەڵکی کوردستانیان داوە و تەنانەت لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغە و کۆمەڵکوژیش خۆیان نەبواردووە. بەڵام ئەوەی لەناو نەچووە و ماوەتەوە و هەر دەمێنێ، ویست و ئیرادەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیەتی.
بە دڵنیایییەوە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن بۆ کوشتنی خەڵکی بێتاوانیش، ناتوانێ پێش بەم شەپۆلی ئازادیخوازییە بگرێ و تەنیا دڕندەیی و تیرۆریست بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ خەڵکی جیهان دەسەلمێنێتەوە.

ڕێکخراوی کوردشۆپ
١٦/١/٢٠٢٤

KURDŞOP
497 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!