چالاکییەکانی ڕێکخراوی کوردشۆپ لە ساڵی 2023دا

ڕێکخراوی کوردشۆپ ڕێکخراوێکی ناحکوومییە کە لە ”هەولێر”ی پایتەختی هەرێمی کوردستان  بە فەرمی تۆمارکراوە، وبە هەوڵ و هاوکاریی کۆمەڵێک چالاکی خۆبەخش لە هەموو پارچەکانی کوردستان، بۆ خزمەتکردن بە زمان، مێژوو، کەلتوور و کەلەپووری کورد و گەیاندنی نووچە و زانیاریی باوەڕپێكراو لەم بوارانەدا، لە کۆتایی ساڵی 2021 دا بە فەرمی كارەكانی دەست پێ کردووە.


کوردشۆپ بۆ بە کردەییکردنی ئەو ئامانجانەی لە بەرنامەکەیدا دەستنیشان کراون، بە کردنەوەی ئۆفیسی سەرەکی لە شاری هەولێر، دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک بەرنامەی ڤیدیۆیی سەبارەت بە پەروەردەی مندالان، مێژوو، جوگرافیا، زمان، ئەدەبیات، هونەر و کەلەپووری کوردی و هەروەها  دامەزراندنی ماڵپەرێک و پێکهێنانی تۆڕێک لە نووسەرانی هەرچوارپارچەی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە و نووسین لەسەر ئەو تەوەرانەی لە ئامانجەکانی ڕێکخراوەکەدا دەستنیشان کراون. جیا لەو ماڵپەڕە، بۆ بڵاو کردنەوەی بەرنامە و بابەتەکانی، چەند کاناڵی لە یوتیوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووەتەوە کە لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەیان پێ دەکەین.

 

لە بەشی بەرنامەکان، لەم ماوەیەدا 260 ئاڵقە بەرنامەی جیاواز لە هەشت تەوەردا بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە ئامادە کراون.

 

شایانی باسە بەشێک لەم بەرنامانە لە ستۆدیۆ و بە ئامادەبوونی میوانەکان بەرهەم هاتوون و بەشێکیشیان وەک بەرنامەی "گەڕا ولات" بە شێوەی مەیدانی بەرهەم هاتوون و ستافی بەرهەمهێنەر ناچار بوون بۆ بەرهەمهێنانی بەرنامەکان بە شارە جیاوازەکانی باکوور و باشووری کوردستاندا بگەڕێن.

بەشێک لەم بەرنامانەش وەک بەرنامەکانی چیرۆکی منداڵان و هەروەها کارتۆنی ئەنیمەیشێن بۆ منداڵانمان بە ستافی پسپۆڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سپاردووە و کوردشۆپ بە دابینکردنی تێچووی بەرهەمەکان دەبێتە خاوەنی ئەم بەرهەمانە. ئەم بەرهەمانە بە یەکێک لە زاراوەکانی زمانی کوردی بەرهەم دێن و دواتر لە لایەن کوردشۆپەوە بۆ زاراوەکانی دیکە، دۆبلاژ دەکرێن.

 

ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای کوردشۆپ

ڕێکخراوی کوردشۆپ بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم بەرنامە ڤیدیۆییانەی بەرهەمی هێناون و هەروەها  بۆ پاراستنی ئەو سامانە مێژوویی و کەلەپووری و کۆمەڵایەتییەی لە کوردستان هەیە، هاوکارانی کوردشۆپ لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی لەسەر دەکەن و بابەت و وتاریان لەسەر دەنووسن و هەروەها بە مەبەستی ئاشناکردنی کوردانی هەر پارچەیەکی کوردستان و تاراوگە لەگەڵ سامانی کەلەپووریی نیشتمانی گەورەیان و ئاشنا کردنی خەڵکانی بیانی بە هەموو ئەو بوارانە لە کوردستان، بڕیاری دا لە هەنگاوی یەكەمدا ماڵپەڕی کوردشۆپ لە سێ بەشدا بکاتە سەکۆی ڕەنگدانەوەی بەهاكانی کۆمەڵگای کوردستان.

 

. بەشەکانی ماڵپەڕەکەمان بریتین لە:

1-            بەشی کوردی بە پیتی ئارامی (زاراوەکانی. سۆرانی، هەورامی، کەلهوڕی، لەکی و کرمانجی)

2-            بەشی کوردی بە پیتی لاتین (زاراوەکانی کرمانجی و زازاکی)

3-            بەشی ئینگلیسی.

 

پێکهاتەی ماڵپەڕی کوردشۆپ

 

١- زمان و ئەدەب:

-زمان و شێوەزارەکان

-شیعر

-چیرۆک

-ڕۆمان

-شانۆنامە

-ئەدەبی منداڵان

-تیۆری ئەدەبیات

 

٢- کەلتوور و کەلەپوور:

-جلوبەرگ و خشڵ

-ساز و ئاواز و هەڵپەڕکێ

-دابونەریت و بۆنەکان

-ئایینەکانی کوردستان

-سامانی کەلەپووری

-گۆرانی و مۆسیقای ڕەسەن

-ئامێرەکان

-پەندی پێشینان

-مەتەڵ

-پێکەنین

 

٣- مێژوو:

-مێژووی دێرینی کوردستان

-ماد تا میرنشینەکان

-میرنشینەکانی کوردستان

-شۆڕشەکانی کورد

-مێژووی کورد بە قەڵەمی بیانییەکان

-شوێنەوارە مێژووییەکان

-مێژووی هاوچەرخ

-وێنە و بەڵگە

 

٤- هونەر:

-هونەرمەند

-شانۆ

-سینەما

-شێوەکاری

-پەیکەرسازی

-فۆتۆگرافی

-مۆسیقا

 

٥- جوگرافیا:

-باکووری کوردستان

-باشووری کوردستان

-ڕۆژهەڵاتی کوردستان

-ڕۆژئاوای کوردستان

-کوردستانی سوور

-کوردستانی خۆراسان

-ژینگەی کوردستان

-نەخشەی کوردستان

 

٦- ناودارانی کورد:

-هونەرمەندانی کورد

-شاعیر

-نووسەر

-سیاسەتمەدار

-زانا و فەیلەسوف

-کەسایەتی

 

٧- هەواڵ

٨- بەرنامەکان

٩- وەرزش

١٠- تەندروستی

١١- ئابووری

١٢- کۆمەڵایەتی

١٣- زانست و تەکنەلۆژیا

١٤- کتێبخانە

١٥- وتار

١٦- ڤیدیۆکان

١٧- ئەلبووم

١٨- ناوی کوردی بۆ منداڵان

 

تێبینی: جگە لەمانە کوردشۆپ چەندین کلیپ، ڤیدیۆ و بەرنامەی تایبەت بە بۆنەکانی بەرهەم هێناوە کە هەموویان بۆ مەبەستی خزمەت کردنن بە زمان، کەلتوور، مێژوو و هونەر.

 

 

پلاتفۆڕمی کوردشۆپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

هاوکات بۆ زیاتر ناساندن و بڵاو کردنەوەی بەرهەم و بابەتەکانی بەرهەمهاتوو لە لایەن تیمی کوردشۆپەوە، هەموو ئەو بەرهەم و نووسراوانە لەسەر چەند پلاتفۆرمی جیاواز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکرێتەوە کە هەتا ئێستاش لە چالاکییەکانیان بەردەوامن:

 

١- وێبسایتی کوردشۆپ بە ناونیشانی www.kurdshop.net

٢- ئەپڵیکەیشنی کوردشۆپ لەسەر هەردووک سیستەمی IOS و Android بە ناونیشانی KURDSHOP

٣- یوتوب: https://youtube.com/@kurdshopofficial?si=FNuJtn7N57mHxSoZ

٤- فەیسبووک: https://youtube.com/@kurdshopofficial?si=FNuJtn7N57mHxSoZ

٥- ئینستاگرام: https://instagram.com/kurdshop.official?igshid=OGQ5ZDc2ODk2ZA==

٦- تێلێگرام: https://t.me/kurdshop_official

٧- تویتەر یان ئێکس

: https://twitter.com/i/flow/login?redirect_after_login=%2Fkurdshop_tv

٨- تیکتۆک: www.tiktok.com/@kurdshop.official

٩- سریدز: https://www.threads.net/@kurdshop.official

 

بەگشتی بەرهەمەکانی کوردشۆپ لەسەر ئەم پلاتفۆرمانە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 1 ملیۆن بینەریان هەبووە.

خەڵاتی زارا بۆ خزمەت بە زمانی کوردی

ڕێکخراوی کوردشۆپ لە ساڵی 2022دا هاوکات لەگەڵ زیندانیکرانی مامۆستا زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە هۆی فێرکاری و پەروەردەی زمانی کوردییەوە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، بۆ ڕێزگرتن لە هەوڵەکانی ئەم مامۆستایە بۆ خزمەت بە زمانی کوردی، خەڵاتی زارای ڕاگەیاند.

سەرەتای ساڵی 2023 و لە یەکەم ساڵوەگەڕی دەستبەسەرکرانی مامۆستا زارا دا، بە خۆشحاڵییەوە توانیمان لە شاری هەولێر و لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، یەکەم خەڵاتی زارا، پێشکەشی "ڕێکخراوی ڤەژین"ی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەین کە ساڵانێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری تۆمارکردن و بە دیجیتاڵیکردنی سامانی نووسراوی مێژوو و ئەدەبی کوردی و فەرهەنگە کوردەییەکاندا چالاکی دەکەن.

 ئەمساڵیش بۆ جاری دووەم ڕێورەسمی بەخشینی خەڵاتی زارا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەین و بە بەشداریی خەمخۆران و ئۆگرانی کەلتوور و زمانی کوردی ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوونی خەمخۆرێکی دیکەی چاند و زمانی کوردی دەگرین.

 ئێمە ئەم ڕێزگرتن و خەڵاتبەخشینە وەک ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین و هیوامان وایە کە بەو چالاکییانەمان بتوانین هاندەر بین بۆ خزمەتی زیاتری تاکی کورد بە چاند و زمان و نرخە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی.

 

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین:

- كوردشۆپ سەنگەری بەرگریکردن لە کەلتوور، زمان، مێژوو و هونەری کوردییە.

- كوردشۆپ وێڕای رێزگرتن لە پێكهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردستان، سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئایینی و زاراوە و ناوچەیەکی تایبەت نییە و خۆی بە موڵکی هەموو کورد و کوردستانیان دەزانێت.

- كوردشۆپ هەوێنی تەبایی وبرایەتی و پێکەوەژیانی شەرەفمەندانەی سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستانە.

- كوردشۆپ تیشکی گەشاندنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و ناسنامەسازیی نیشتمانییە.

KURDŞOP
688 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!