سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و هاوژینی مامۆستا زارا محەممەدی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، کە لە لایەن لقی 106ی دادگای تاوانەکانی سنەوە  بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی سزای یەک سال بەندکران، دوورخرانەوە لە زێدی خۆی و 40 قەمچی"ی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ بەندکرانی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا. لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا دادگای پێداچوونەوەی ئێران سزای "یەک ساڵ بەندکران و چل قەمچی"ی بۆ سەیوان ئیبراهیمی پشتراست کردبووەوە و سزای دوورخرانەوەی لە زێدیی خۆی ڕەت کردبووەوە.

سەیوان ئیبراهیمی لە دۆسیەیەکی دیکەشدا لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنەوە، بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ و دەستە بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە 10 ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "چالاکی و بانگەشە لە دژی حکوومەتی ئیران" بە یەک سال بەندکران سزا دراوە. ئەم دۆسیەیەش لە دادگای پێداچوونەوەیە و ئەگەر پشتراست بکرێتەوە، ئەم مامۆستایە لانی کەم سزای دە ساڵ بەندکرانی دیکەشی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

سەیوان ئیبراهیمی، کە هاوژینی مامۆستا "زارا محەممەدی"یە پێشتر لە لاپەڕە ئینستاگڕامییەکەی خۆیدا، "بەرپرسیاریەتی لە ئەنجومەنی نۆژین و چالاکییەکانی لەو ئەنجوومەنە"، "پاڵپشتیکردنی لە بەرخۆدانی هاوژینەکەی، زارا محەممەدی"، "بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان" و هەروەها "پەیوەندی لەگەڵ کاناڵی کوردتیڤی"ی بە هۆکاری دەرچوونی ئەم سزایانە ناوبردبوو و جەختیشی کردبووەوە لە هەبوونی کاناڵێک بە ناوی کوردتیڤی ئاگادار نییە.

KURDŞOP
586 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!