ڕاگەیاندراوی رێکخراوی کوردشۆپ بە بۆنەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان

ئێمە وەک رێکخراوی کوردشۆپ، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نیودەولەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و پاراستنی خەڵکی مەدەنیی رۆژئاوای کوردستان بخەنە گەڕ.

هاونیشتمانییان و کورستانیان
ماوەی حەفتەیەکە سوپای تورکیا بە بیانووی هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە شاری ئانکارا کە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیشی لێ نەکەوتەوە، هێرشێکی بەربڵاوی بۆ سەر دامەزراوەکان و ژیرخانی ئابووری و هاووڵاتیانی مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێ کردووە.
ئەم هێرشانە کە دەیان شەهید و سەدان برینداریان لێ کەوتووەتەوە، لە ژێر سێبەری دەنگدانەوەی میدیایی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە، لە لایەن وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە تەواو پشتگوێ خراون و بێدەنگییان لێ کراوە و حکوومەتی تورکیاش بە کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەتە، لە هێرشەکانی بۆ لە ناوبردنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
وەک ئاشکرایە، ڕۆژئاوای کوردستان و دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا، هیچکات نەبووەتە سەرچاوەی هەڕەشە لە تورکیا و ئاسایشی ئەم وڵاتە؛ بەڵام تورکیا لە ساڵانی ڕابردووشدا چەندین جار بە پاساوی جۆراوجۆر هێرشی کردووەتە سەریان و چەندین ناوچەی ڕۆژئاواشی داگیر کردووە.
دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو کات رایانگەیاندووە دژی هەرجۆرە کیانێکی کوردین و تەنانەت ئەگەر کورد لەسەر مانگیش بتوانێ وڵاتێکی بۆخۆی هەبێ ئەوان دژی دەوەستنەوە. هەر بۆیە ئاشکرایە ئەو هێرشە نابەرابەرەی ئەمجارەش، لە هەمان بیری شۆفێنی و فاشیستیی دەسەڵاتدارانی تورکیاوە سەرچاوە دەگرێ. 
ئێمە وەک رێکخراوی کوردشۆپ، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ئیدانە دەکەین و داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نیودەولەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین، هەوڵەکانیان بۆ کۆتاییهێنان بەم هێرشانە و پاراستنی خەڵکی مەدەنیی رۆژئاوای کوردستان بخەنە گەڕ. هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە ڕێگای ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانەی لەگەڵ حکوومەتی تورکیا و باڵوێزخانەی وڵاتانی جیهان لە هەولێر هەیانە، هەوڵ بدەن کۆتایی بەم هێرشە نامرۆڤانەیە بهێنرێ.

ڕێکخراوی کوردشۆپ
 

٢٢ی رەزبەری ١٤٠٢ی هەتاویی

١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی زایینی

KURDŞOP
666 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!