پاش دابەزینی ئاوی دەریاچەی وان، ناوچەیەکی نشتەجێبوونی مرۆڤەکان لەژێر ئاو دەرکەوت

لەنێوان شارۆچکەی خەڵات و تەتوان ئاوی دەریاچەکە پاشەکشەی کرد و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرایەوە، کە ئێستا لەژێر ئاوەکەدا ون بووە. گۆڕستانێک دۆزرایەوە کە هێمای خاچ لەسەر کێلەکانی بوو و دۆزینەوەی ئەو شوێنە مێژووییانە سەرنجی مێژوونووسان و شوێنەوارناسانی ڕاکێشاوە.

 

کوردشۆپ- بە هۆی تێچکوونی هاوسەنگیی کەشوهەوا لە هەموو جیهاندا، مەترسییەکان بۆ سەر ژینگە و ژیانی هەموو زیندەوەران ڕوو لە زیادبوونە و یەکێک لەو مەترسییانەش، بە تایبەت لەمساڵدا کەمبوونەوەی ئاوی دەریاچەی وانە

دوای ئەوەی ئاوی دەریاچەی وان پاشەکشەی کرد، ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە نێوان شارۆچکەی خەڵات و تەتوان سەر بە بەدلیس دۆزرایەوە.

وشکەساڵی ساڵانی ڕابردوو کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەریاچە و سەرچاوە ئاوییەکانی باکووری کوردستان هەبووە.

ئاستی ئاوی دەریاچەکان کەم دەبێتەوە و ساڵ بە ساڵ ڕووی ئاویان تەسکتر دەبێتەوە.

لە باکوری کوردستان ئەو مێژووەی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە نوقم ببوو و ساڵانێک لەبیرکرابوو، ئێستا جارێکی دیکە بەهۆی وشکەساڵییەوە دێتەوە سەر ڕووی ئاو.

ئەو جیهانەی لەژێر دەریاچەی واندا شاراوەتەوە، بەھۆی وشکەساڵی و کشانەوەی ئاوەوە، بەھێواشی سەرهەڵدەدات.

لەنێوان شارۆچکەی خەڵات و تەتوان ئاوی دەریاچەکە پاشەکشەی کرد و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون دۆزرایەوە، کە ئێستا لەژێر ئاوەکەدا ون بووە.

گۆڕستانێک دۆزرایەوە کە هێمای خاچ لەسەر کێلەکانی بوو و دۆزینەوەی ئەو شوێنە مێژووییانە سەرنجی مێژوونووسان و شوێنەوارناسانی ڕاکێشاوە.

لەوبارەیەوە، سەرۆکی کۆمەڵەی دەریای ڕۆژهەڵاتی بەدلیس، جەماڵ برۆڵ، وتی: ڕووبەرێکی فراوانمان لە نێوان شارۆچکەی خەڵات و تەتوان دۆزیەوە. گۆڕستانێک هەیە و لەسەر گۆڕەکان هێمای خاچ هەیە. ئەوەی جێگای سەرنجە لە نێو گۆڕەکاندا بەردێکی سەرنجڕاکێش هەیە”.

لە دەریاچەی ئارین لە گوندی ئارین لە خەڵات کە بەهۆی وشکەساڵییەوە بۆ نیوە بچووک بووەتەوە، ئێستا مەڕەکان دەلەوەڕێن.

سەرۆکی زانکۆی بەدلیس پ.ی.د. د. نەجمەددن ئەلمەستاش وتی: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە ئەنجامی وشکەساڵی ئاوەکە پاشەکشەی کردووە و نزیکەی نیوەی دەریاچەکە وشک بووەتەوە و ئەم پرۆسەیە بەردەوامە.

سەرچاوەی سەرەکیی دەریاچەی وان و دەریاچەی ناوچەکە بەفر و بارانە. لەم دواییانەدا بینیمان ڕێژەی باران و بەفر کەمی کردووە”.

لە باکوری کوردستان وشکەساڵی زۆرترین کاریگەریی لەسەر ناوچەی دەریاچەی وان هەبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گەڕان و پشکنینی تورکیا پلانێکی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەم نەخشەیە، ناوچەکانی ڕۆژئاوای دەریاچەی وان لە "ناوچەی وشکەساڵی سەختی باکووری کوردستان و تورکیا" جێ دەگرن.

KURDŞOP
660 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!