پشتیوانیی چالاکان و ڕێکخراوەکانی کوردستان لە ژینگەپارێزان و دارستانەکانی نیشتمان

وێڕای ئەوەی کە ژینگەپارێزان و کەسانی خۆبەخش لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هانای ئەو ناوچانەوە دەچن کە دارستان و لەوەڕگەکانیان تووشی سووتان بوون، خەڵک و چالاکانی مەدەنی لە سەرتاسەری کوردستان، لە ڕێگای یارمەتیی ماڵیی ئەنجومەنە ژینگەییەکان و ژینگەپارێزان، خاوەندارێتیی خۆیان لە ژینگە و ژینگەپارێزانی وڵات ڕاگەیاندووە.

 

کورشۆپ: دوابەدوای ئاگربەردانی بەئەنقەست لە دارستان و لەوەڕگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شەپۆلێک لە پشتیوانیی چالاکانی مەدەنی و ڕێکخراوە کوردستانییەکان بۆ خاوەندارێتیکردن لە ژینگە و ژینگەپارێزانی نیشتمان دەستی پێ کردووە.

بەپێی ئەو هەواڵ و وێنە و ڤیدیۆگەلەی کە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بەرفراوان لە پشتیوانیی خەڵک، چالاکانی مەدەنی، هونەرمەندان، نووسەران و شاعیران و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ژینگە و ژینگەپارێزانی نیشتمان، بە شێوازی جۆراوجۆر، دەستی پێ کردووە و لە ئێستادا بە گڕوتینێکیی زۆرەوە بەردەوامە.

وێڕای ئەوەی کە ژینگەپارێزان و کەسانی خۆبەخش لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە هانای ئەو ناوچانەوە دەچن کە دارستان و لەوەڕگەکانیان تووشی سووتان بوون، خەڵک و چالاکانی مەدەنی لە سەرتاسەری کوردستان، لە ڕێگای یارمەتیی ماڵیی ئەنجومەنە ژینگەییەکان و ژینگەپارێزان، خاوەندارێتیی خۆیان لە ژینگە و ژینگەپارێزانی وڵات ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی ترەوە ناوەندی نووسەرانی کوردستان ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژ بە دەرکردنی پەیامێک داوای لە نووسەران و شاعیران و هونەرمەندانی کورد کرد کە بە هەر شێوازێک کە دەتوانن لەمبارەوە پشتیوانیی خۆیان دەرببڕن و لە ئاکامدا کۆمەڵێکی زۆر لە ئەو توێژانەی کۆمەڵگە وێڕای پشتیوانیی خۆیان لە ژینگەپارێزان و خەمخۆرییان بۆ ژینگەی نیشتمان و مەحکوومکردنی بکەرانی سووتاندنی دارستانەکان، بە بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆ لە لاپەڕەکانی خۆیان و لاپەڕەکانی ناوەندی نووسەرانی کوردستان، داوای هەڵوێستنواندنی جیددیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەن.

لە بەشێک لە پەیامەکەی ناوەندی نووسەرانی کوردستاندا هاتووە: "نیشتمان بۆ ئێمە تەنیا جوغرافیایەک و پانتایەکی ڕووت و پەتی نییە، بەڵکوو دار و بەردی ئەم خاکە سەدان بەسەرهات و قارەمانەتیی تێیدا پەنگی خواردووەتەوە. هەر دارێکمان بە سەدان جار قارەمانانی نیشتمانی لەژێر سێبەری خۆیدا پەنا داوە، ئەو قارەمانانەی کە گیانی خۆیان داوە هەتا دەستی پیسی دوژمن و بێگانە نەگاتە جەستەی پیرۆزی نیشتمان. لە ئێستادا کە بەشێک لە جەستەی نیشتمانمان لەلایەن دوژمنی دڵڕەق و سوێندخواردووی کوردستانەوە گڕی تێ بەر دراوە، ئەرکی هەموومانە بە هانایەوە بڕۆین و نەهێڵین خەونی دوژمن کە چاوی بە بەژن و باڵای جوان و ڕازاوەی نیشتمانمان هەڵنایە، بێتە دی. لێرەوە داوا لە سەرجەم دڵسۆزانی نیشتمان و کوردستان دەکەین کە بە هەر شێوە و ڕێگایەک کە دەتوانن بە هانای ژینگەپارێزانی نیشتماندۆست و تیمە خۆبەشەکانەوە بڕۆن و بە یارمەتی و هاوکارییان باری قورسی ئەو ئەرکە نیشتمانییەیان لەسەر کەم بکەنەوە."

هەر لەم پێوەندییەدا، زۆرێک لە ڕێکخراوە و ئەنجومەنەکانی کوردستان لەوانە: "ئەنجومەنی مەولەویی کورد و ماڵی وەرگێڕانی هۆژین لە سنە و کۆمیتەی سەرانسەریی خوێندکارانی کوردستان و..." و هەروەها حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دەرکردنی پەیام، پشتیوانیی خۆیان لە ژینگەپارێزانی کوردستان و ئەو کەسانەی کە بە گیانفیداییەوە بە هانای ژینگەی وڵاتەوە دەچن، دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە دەستوپێوەندییەکانی حکوومەتی ئێران و کەسانی هەلپەرست بە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاگری دارستانەکانی کوردستان دەزانن.

لە بەشێک لە پەیامی هاوبەشی ئەنجومەنی مەولەویی کورد و ماڵی وەرگێڕانی هۆژین لە سنە هاتووە: "ئێمەی کورد تاڵی و سوێری و چەرمەسەریی زۆرمان دیتووە و ئەمەش نە یەکەم جارە و نە دوایین جاریشە. بۆیە دەبێ وەک هەمیشە بە یەکگرتوویی و هاسۆزییەوە، سەربەرزانە لەم دۆخە بپەڕێینەوە تاکوو لە کۆتاییدا نیشتمان بگەیەنینە کەناری ئارام و لە باوەشیدا بحەسێینەوە. ئێمە پێزانی هەوڵ و تێکۆشان و لەخۆبوردووییی ڕۆڵە نەبەزەکانی زاگرۆسین و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕادەگەیەنین و شانازییان پێوە دەکەین و یادی شەریف باجوەرەکان بەرز ڕادەگرین. هەر بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان و ڕێکخراوەکان دەکەین بە هەر جۆرێک کە دەتوانن یارمەتیدەر و پاڵپشتی ئەوان بن."

لەم پێوەندییەدا کۆمیتەی سەرانسەریی خوێندکارانی کوردستان، لە پەیامێکدا کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ، بڵاوی کردووەتەوە، داوا لە هەموو خوێندکاران لە سەرانسەری کوردستان و ئێران دەکات بۆ ڕاگیرکردنی ئاگری دارستانەکانی زاگرۆس بە هانای ژینگەپارێزانەوە بچن.

لە بەشێک لە پەیامی ئەم کۆمیتەیەشدا هاتووە: "پاراستنی ژینگەی کوردستان بەشێکە لە شۆڕشی کوردستان و ئەرکی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەرە. هەر بەم هۆیەوە کۆمیتەی سەرانسەریی خوێندکارانی کوردستان داوا لە هەموو خوێندکاران لە سەرانسەری کوردستان و ئێران دەکات بۆ ڕاگیرکردنی ئاگری دارستانەکانی زاگرۆس بەهانای ژینگەپارێزانەوە بچن."

شایانی باسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، نزیکەی ٢ هەزار هێکتار لە دارستانەکانی مەریوان لە ئاگردا سووتێنراون و ژینگەپارێزان و خەڵکی خۆبەخش بە کەمترین ئیمکانات و بەبێ یارمەتیی ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتەوە، بە هانای دارستان و لەوەڕگەکانی نیشتمانەوە چوون.

هەروەها دەیان هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی داڵاهوو سەر بە شارستانی کرند لە پارێزگای کرماشان، بەئەنقەست سووتێنراون و تەنیا لە ناوچەی "قەراویز" زیاتر لە ٤٠ هێکتار دارستان لە ئاگردا سووتاوە.

لەلایەکی ترەوە سەدان هێکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی "کامێران، سەردەشت، ڕەبەت و بانە" لەلایەن نەیارانی ژینگەوە لە ئاگردا سووتێنراون و ژینگەپارێزانی کوردستان لەمبارەوە بەرگرییەکی قارەمانانەیان نواندووە.

لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوە بکەین کە لە ڕەوتی سووتانی دارستان و لەوەڕگەکانی مەریوان، پێنج چالاكی ژینگەپارێزی مەریوان بە ناوەکانی "ئازاد ڕۆحی، لایەق ئەحمەدی، سەرکەوت عێبادی، ئالان ئەردەشیری و دلێر مەحەممەدی"، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر كران و ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

KURDŞOP
656 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!