پرۆسەی داواکاری بۆ هەشتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی  "فیلمئامەد" دەستی پێ کرد

هەشتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی فیلمئامێد ئەمساڵ لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵ کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (OSAD) و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان پێکەوە فێستیڤاڵەکە ڕێکدەخەن.

کوردشۆپ-

لە ساڵی ٢٠١١وە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی جگەرخوێن لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، فێستیڤاڵێکی فیلمی دۆکیۆمێنتاری بە ناوی "فیلمئامەد" سازکرد و ٧ خولی ئەم فێستیڤالە بەڕێوەچوو، بەڵام دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا شارەوانیی ئامەدی گرتە دەست، وەک زۆرێک لە چالاکییەکانی دیکە، ئەم فێستیڤالەش ڕاگیرا. ئێستا فیلمئامەد جارێکی تر دەستی پێکردووە و چاوەڕێی فیلمی دۆکیۆمێنتارییە.

هەشتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی فیلمئامێد ئەمساڵ لە شاری ئامەد بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵ کۆمەڵەی ئەکادیمیای سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (OSAD) و بەشێک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان پێکەوە فێستیڤاڵەکە ڕێکدەخەن.

کۆمەڵەی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەرجی پێشکەشکردنی بۆ فێستیڤالەکە ڕاگەیاند و بە پێی ئەو مەرجانە "پێش هەموو شتێک ئەو فیلمە دۆکیۆمێنتارییانەی بە هەر هۆکارێک سانسۆر کراون یا ناتوانرێت لە شوێنێکی دیکەدا نمایش بکرێن. ئەمساڵ هەشتەمین فێستیڤاڵی دۆکیۆمێنتاریی فیلمئامێد دەکەینە شوێنێک بۆ هاوبەشکردن و هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردن و پیشاندانی هەموو ئەو دۆکیۆمێنتارییانەی هیچ هێرش و سووکایەتییەکیان بەرانبەر بە هیچ شوناسێکی نەتەوەیی و ئایینی و سێکسی و کولتووریی تێدا نییە. بۆ فێستیڤاڵەکە،ئەو فیلمە دیکۆمێنتارییانەی کە لە پاش ساڵی ٢٠٢٠ەوە دروست کراون وەردەگیرێن".

پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فێستیڤالەکە لە ٣ی تەمموزەوە دەستی پێ کردووە و تا ٣١ی تەمموز بەردەوام دەبێت. فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لە نێوان ٢٧ی ئەیلول تا ١ی مانگی دواتر بەڕێوەدەچێت.

داواکاریی بەشداریکردنی فیلمەکان لە ڕێگەی ماڵپەڕی filmamed.ortadogusinema.com تۆمار دەکرێت، واتە بە شێوەی ئۆنلاین دەبێت.

 

پشتگیری لە دروستکردنی فیلمی دیکۆمێنتاری دەکرێ

تیمی ڕێکخەری فێستیڤال ڕایانگەیاند پاڵپشتی لە بەرهەمهێنانی فیلمی دیکۆمێنتاری دەکەن. بەتایبەت ئەو پرۆژانەی تیشک بخەنە سەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان، مافی مرۆڤ، جیاوازی، پرسی پەنابەران و یەکسانیی جێندەری کە ڕێز لە مافە ڕۆشنبیریەکان دەگرن و بە تایبەت ئەو فیلمانەی لە دیاربەکر و دەوروبەری بەرهەم هاتوون، دەتوانن پاڵپشتی وەربگرن.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت پشتگیری بۆ فیلمەکانیان وەربگرن دەتوانن فۆڕمی داواکاری پڕبکەنەوە.

KURDŞOP
723 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!