فیستیڤالی دەنگی ژنانی کوردستان لە ئاڵمانیا بەڕێوە دەچێت

وەک ڕاگەیەندراوە بەرفین ئاکتای و ساکینە تەینا لە باکووری کوردستان، کەویار هادی و وەجێدە خێرۆ لە باشووری کوردستان، جیندا کانکۆ و سیدار ئیبراهیم لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەحەر لوتفی و هانی موجتەهیدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم فێستیڤالەدا بەشدار دەبن و گۆرانی دەڵێن.

کوردشۆپ- فێستیڤاڵێک بە ناوی "دەنگی ژنانی کوردستان" لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

لە نێوان ٢٤ بۆ ٢٥ی حوزەیران ٨ هونەرمەند لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆنسێرتی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین پێشکەش دەکەن.

وەک ڕاگەیەندراوە بەرفین ئاکتای و ساکینە تەینا لە باکووری کوردستان، کەویار هادی و وەجێدە خێرۆ لە باشووری کوردستان، جیندا کانکۆ و سیدار ئیبراهیم لە ڕۆژئاوای کوردستان و سەحەر لوتفی و هانی موجتەهیدی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم فێستیڤالەدا بەشدار دەبن و گۆرانی دەڵێن.

ئۆپێرای هاوچەرخی بەرلین بە پاڵپشتیی دامەزراوەی بەرلین فێستیڤاڵەکە سازدەکات و کۆنسێرتەکە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لە ڤیلا ئەلیزابێس بەڕێوەدەچێت.

پێشتر فێستیڤاڵەکە بە هەمان شێوە لە ڕێگەی هەمان دەزگاوە بۆ ژنانی ئەفغانستان و ئێران ڕێکخرابوو. ئەم دامەزراوەیە پێشتر فێستیڤاڵەکانی بۆ ژنانی ئەفغانی بە ناوی "دەنگی ژنانی ئەفغانستان" و "دەنگی ژنانی ئێران" سازکردووە.

ساڵێک کار بۆ فێستیڤاڵی "دەنگی ژنانی کوردستان" کراوە و دوای هەڵبژاردنی ٨ هونەرمەندی ژن، ئامادەکارییەکان بۆ فێستیڤاڵەکە دەستی پێ کردووە.

بەهۆی دۆخی کوردستانەوە، هونەرمەندانی ڕۆژاڤا و باشوور ناتوانن کۆنسێرتی ڕاستەوخۆ لە بەرلین پێشکەش بکەن. بەڵکوو کۆنسێرتەکانیان کە بە ڤیدیۆ تۆمارکراون بۆ فێستیڤاڵەکە لە ڕێگەی سینەماکانەوە نمایش دەکرێن.

یەڵدا یەزدانی بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵەکەیە کە لەگەڵ دەرهێنەر و ئەکتەر ئەندریاس ڕۆخۆڵ بۆ ئەم فێستیڤاڵە گەشتیان بۆ کوردستان کردووە و چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەیان بەڕێوەبردووە.

هەروەها چیرۆکی ئەو هونەرمەندانەی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکەدا کردووە، وەک کورتە ڤیدیۆ نمایش دەکرێن.

KURDŞOP
737 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!