یەکەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپکان" لە شاری زاخۆ بەڕێوە دەچێت

شارەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ و شرنەخ و دەڤەری بارزان و...، لە فێستیڤاڵی "شەل و شەپکان" بەشدارن و چەندین جلوبەرگ پێشکەش دەکەن.

 

کوردشۆپ- ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی ٢١ی حوزەیران لە شاری زاخۆ یەکەم فێستیڤاڵی "شەل و شەپکان" لە پردی دەلال بەڕێوە دەچێت. هەروەها شارەکانی هەولێر، دهۆک، زاخۆ، شرنخ، ئاکرێ و ئامێد و ناوچەی بارزان لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارن و لە یەک ڕۆژدا چەندین جلوبەرگ پێشکەش دەکرێن.

دڵخواز مووسا، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەریی زاخۆ و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی زاخۆ، ڕایگەیاند: مەبەست لەم فێستیڤاڵە پاراستنی جۆرەکانی شەل و شەپکانە و کردنی بە کولتوور و ڕوونکردنەوەی بۆ هەموو لایەک کە ئەو جلوبەرگانە تەنیا بۆ چینێکی کۆمەڵایەتیی دیاریکراو نییە.

دڵخواز مووسا باسی لەوەش کرد، پیشەسازیی ئەو جلوبەرگانە بۆ یەکەمجار لە شاری زاخۆ دەستی پێ کردووە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدان ساڵ لەمەوبەر. ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، سەرەتا جوولەکەکان ئەم کارەیان ئەنجام داوە و دوای ئەوەش مەسیحییەکانی ناوچەکە درێژەیان بەم کارە داوە؛ ئێستا بەشێک لە هاوڵاتییانی ناوچەکە سەرقاڵی ئەم کارەن.

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەریی زاخۆ ڕایگەیاند، ئامانجێکی تری ئەم فێستیڤاڵە نیشاندانی پێکەوەژیانی نێوان ئایین و پێکهاتەکانی ناوچەکەیە کە ساڵانێکە بە برایەتی و ئاشتی پێکەوە دەژین.

هەروەها دڵخواز مووسا ڕایگەیاند کە فێستیڤاڵەکە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٦:٣٠ی پاشنیوەڕۆ لە پردی دەلال لە شاری زاخۆ دەست پێ دەکات و چەندین بەش و لقی جیاواز لەخۆ دەگرێت. نمایشی شەل و شەپکان بە بەشداریی ١٥ گەنج ئەنجام دەدرێت، دواتر جلوبەرگی خاک و کراس و فستان لەلایەن ٢٠ گەنجەوە پیشان دەدرێت و هاوکات لەگەڵ نمایشەکەدا، چۆنیەتیی دروستکردنیان ئاشکرا دەکرێت.

KURDŞOP
736 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!