ئەنستیتیوتی کوردیی ئیستەنبوڵ بڕوانامەی دایە مامۆستایانی زمانی کوردی

ئەو بەرنامەیەی کە ڕۆژی 20/05/2023 لە هۆڵی ناوەندی ڕۆشنبیریی میزۆپۆتامیا ڕێکخرابوو، بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ کەس بەڕێوە چوو. بەرنامەکە هەم بۆ یادی ٣١ ساڵەی دامەزراندنی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەنبوڵ، هەم بۆ ڕۆژی زمانی کوردی، هەم بۆ پێدانی بڕوانامە بەو کەسانەی بوونە مامۆستا بەڕێوەچوو.

 

کوردشۆپ- ئەنستیتیوتی کوردیی ئیستەنبوڵ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٥ی گوڵان، ڕۆژی زمانی کوردی، بەرنامەیەکی بەڕێوەبرد. بەرنامەکە لە ژێر ناوی "ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی فێستیڤاڵی زمانی کوردی، پێدانی بڕوانامەی مامۆستایانی کوردی" بەڕێوەچوو.

ئەو بەرنامەیەی کە ڕۆژی 20/05/2023 لە هۆڵی ناوەندی ڕۆشنبیریی میزۆپۆتامیا ڕێکخرابوو، بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ کەس بەڕێوە چوو. بەرنامەکە هەم بۆ یادی ٣١ ساڵەی دامەزراندنی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەنبوڵ، هەم بۆ ڕۆژی زمانی کوردی، هەم بۆ پێدانی بڕوانامە بەو کەسانەی بوونە مامۆستا بەڕێوەچوو.

سەرەتا فیلمێک بۆ یادی دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردی لە ئەستەنبوڵ نمایش کرا. پاشان هاوسەرۆکی ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەنبوڵ "ڕەزمیە ئاڵپ ئەرسلان" بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد. هەروەها زمانناس زانا فارقینی باسی لە دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی کوردی کرد. فارقینی ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک ئینستیتیوتی کوردی دامەزرا، ئێمە خوێندکار بووین، دامەزرێنەرانی بۆ ئێمە چرایەک بوون. فارقینی سەرەتا مووسا عەنتەر و فەقێ حسێن ساگنیچ و دامەزرێنەرانی ئینستیتیوتی بە بیرهێنایەوە و گوتی "ئەو کەسانەمان دۆزییەوە؛ ئەوان ڕێبەرایەتیی ئێمەیان کرد. مووسا عەنتەر زۆر گرنگ بوو بۆ ئێمە، چونکە ئەو قاچێکی لە ناو دەستپێکی دامەزراندنی کۆماردا بوو. ئەو ئاگاداری هەموو شتێک بوو. دیتنی ئەو بۆ ئێمە مایەی شانازی بوو."

فارقینی تیشکی خستە سەر دامودەزگا کوردییەکان و باسی لە گرینگیی ئەم دامودەزگایانە کرد و وتی: "نابێت ئەم سەردەم و دامودەزگایانە بەتەنها جێ بهێڵرێن، بزووتنەوەکە پێویستە لە دامودەزگاکاندا جێگەی خۆی هەبێت. دەستەواژەی 'زمان شەرەفمانە' دەبێت لە ناو دەزگاکاندا تەنیا وەک دروشمێک نەبێت. زمانەکەمان دەنگی باوباپیرانمانە. ئەوان ئەم متمانەیەیان پێداین، با خیانەتی لێ نەکەین. با ئەم زمانە بگوازینەوە بۆ منداڵەکانمان."

دوای وتارەکان، گۆرانیبێژان سەبری ئاگری و محەممەد بەیرۆ بە دەنگی خۆیان چالاکییەکەیان ڕازاندەوە. پاشان بڕوانامەیان بەو کەسانە بەخشی کە لە خولەکانی پەیمانگا دەرچوون و بوون بە مامۆستا. ئەمساڵ ١٣ کەس بڕوانامەی وانەوتنەوەیان وەرگرت.

چالاکییەکە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند مەروان تان و هونەرمەندانی ناوەندی ڕۆشنبیریی میزۆپۆتامیا کۆتاییی هات.

 

 

KURDŞOP
707 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!