هونەرمەندێکی کورد، میداڵیای زێڕی فێستیڤالی کۆلارەی چینی بەدەست هێنا

زاهید مونگان بە دروستکردنی کۆلارە بە شێوەی پیشەگەرانە، بۆ ٣٠ وڵات گەشتی کردووە و بە تەکنیکی تایبەتی چل پارچە، دوو هەزار پارچەی وەسەریەک خستووە و لە ماوەی ٥ مانگدا باڵۆنی تاووسێک و کەروێشکێکی دروست کردووە و لە چلەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کۆلارەی وەیفانگی چیندا بەشداریی کردووە.

شادی

 

کوردشۆپ- هونەرمەندی کۆلارەساز "زاهید مونگان" کە خەڵکی شاری مێردینی باکووری کوردستانە، دوای دروستکردنی کۆلارەیەکی سێ ڕەهەندیی تاووس، لە وڵاتی چین بەشداریی فێستیڤاڵێکی کردووە و لەو فێستیڤاڵەدا میدالیای زێڕی بەدەست هێناوە.

هونەرمەند زاهید مونگان تەمەنی 32 ساڵە و خەڵکی شاری مێردینی باکووری کوردستانە. هەر لە منداڵییەوە لە کۆلارە دانەبڕاوە و ماوەی 26 ساڵە ئەو کارە دەکات و کردوویەتی بە پیشەی خۆی.

زاهید مونگان بە دروستکردنی کۆلارە بە شێوەی پیشەگەرانە، بۆ ٣٠ وڵات گەشتی کردووە و بە تەکنیکی تایبەتی چل پارچە، دوو هەزار پارچەی وەسەریەک خستووە و لە ماوەی ٥ مانگدا باڵۆنی تاووسێک و کەروێشکێکی دروست کردووە و لە چلەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کۆلارەی وەیفانگی چیندا بەشداریی کردووە.

لە فێستیڤاڵەکەدا، زاهید مونگان بە کۆلارەی تاووس لە بەشی "پەپوولە باڵدارە سێ ڕەهەندییەکان"، میدالیای زێڕی بەدەست هێنا. هەروەها لە بەشی "کۆلارەی جوان"دا میدالیای برۆنزی بەدەست هێنا.

زاهید مونگان سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت، "خولیای بۆ کۆلارە لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی پێ کردووە و ئەو کولتوورە دەوڵەمەندەی ماردین لە کۆلارەکانیدا ڕەنگیان داوەتەوە".

مونگان دەڵێ: هەموو سەروەت و سامانە کولتوورییەکانی شارەکە و ئەفسانەکانی لە کۆلارەکانمدا وێنا کراوە. بۆ نموونە شاماران، هەروەها ئەو چوارپێیانەی لە شەقامە تەسکەکانماندا بۆ کاری پاککردنەوە بەکار دەهێنرێن، هەروەها کۆلارەی کۆتریشم دروستکردووە. لە کۆتاییدا باڵندەی تاووسم دروست کرد کە بۆ ئێزدییەکان پیرۆزە."

بە گوتەی زاهید مونگان، بۆ دروستکردنی کۆلارەی تاووس ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە و توانیویەتی بە تەکنیکی چل پارچە، لە ماوەی ٥ مانگدا کارەکە تەواو بکات. وتیشی: "لە دروستکردنی کۆلارەکەدا، هەموو پارچەکانیم بەیەکەوە دووریوە و بەم شێوەیە دروستم کردووە. زۆر بۆم دژوار بوو. هەوڵێکی زۆرم دا بۆ دورینی هەموو بەشەکانی. درێژیی کۆلارەکە ٦ مەتر و پانییەکەی ٥ مەترە."

زاهید مونگان وتی: "تا ئێستا بەشداریم لە زۆر چالاکیی لەو جۆرەدا کردووە، بەڵام لە ١٠ ساڵ لەمەوبەرەوە  حەزم دەکرد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کۆلارەی چینی بەشداری بکەم" و ڕوونیشی کردەوە: "کاتێک باسی کۆلارەی باڵندە دەکەیت، پێش هەموو شتێک چین و ویفانگ دێنە مێشکمەوە. پایتەختی کۆلارەکانە. بۆ ئەو فێستیڤاڵە بانگهێشت کرابووم. لە فێستیڤاڵەکەدا کۆلارەی تاووسم فڕاند و بووم بە پاڵەوانی جیهان. لە فێستیڤاڵەکەدا کۆلارەکەم سەرنجێکی زۆری ڕاکێشا. سەدان بەشداربوو لە نزیکەی ٦٠ وڵاتەوە بەشداربوون. لەبەر ئەوەی لەو فێستیڤالەدا یەکەم هاتمەوە و میداڵیای زێڕم بەدەست هێنا زۆر دڵخۆشم و بۆ من جێگەی خۆشحاڵییەکی گەورەیە و خەڵاتی ماندووبوونەکانمم وەرگرت."

KURDŞOP
725 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!