سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری لە زانکۆی وان بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەرایەتیی پەیمانگای زمانە زیندووەکانی زانکۆی یوزونجی ییل لە شاری وان، سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری بەڕێوەدەبات. سیمپۆزیۆمەکە لە ڕۆژانی ٢٧-٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت و ئەو وتار و کارە ئەکادیمیانەی کە لەسەر مەلای جزیری نووسراون پێشکەش دەکرێن و هەڵدەسەنگێنرێن.

کوردشۆپ – زانکۆی "یوزونجی ییل"ی وان و بەڕێوەبەریی ئینستیتیوتی زمانە زیندووەکان، سیمپۆزیۆمێک یان دیدارێکی زانستی لەسەر شاعیری بەناوبانگی کورد مەلای جزیری سازدەکەن.

لەم دواییانەدا لە زانکۆی یوزونجی ییلی وان کۆبوونەوە و کۆنگرەی زانستیی گرنگ بەستراوە و ئێستاش بڕیارە سیمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت.

ساڵانە کەسایەتییەکی گرنگ دەبێتە بابەتی ئەو سیمپۆزیۆمانە و ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتیی پەیمانگای زمانە زیندووەکانی زانکۆی یوزونجی ییل لە شاری وان، سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری بەڕێوەدەبات.

سیمپۆزیۆمەکە لە ڕۆژانی ٢٧-٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت و ئەو وتار و کارە ئەکادیمیانەی کە لەسەر مەلای جزیری نووسراون پێشکەش دەکرێن و هەڵدەسەنگێنرێن.

میوانانی ئەم ڕێوڕەسمە لە سەرتاسەری تورکیا و باکووری کوردستان و هەروەها بەشەکانی دیکەی کوردستان و وڵاتانی دیکەوە بەشداریی سیمپۆزیۆمەکە دەکەن.

سیمپۆزیۆمەکە بە سەرۆکایەتیی پرۆفیسۆر د. عەبدولهادی تەیموورتاش لە کاتژمێر 09:00ی ڕۆژی 27.04.2023، لە ناوەندی ڕۆشنبیریی "چەنگیز ئەندیچ" دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لەلایەن شارەوانیی ناحیەی ئارتمەتانی شاری وانەوە پاڵپشتی دەکرێت.

لەسەر کارت و نامەی بانگهێشتنامەی سیمپۆزیۆمەکە ئەو بەیتە شیعرەی مەلای جزیری بە زمانی تورکی نووسراوە:

گەر لوئلوئێ مەنسوور ژ نەزمێ تو دخوازی

وەر شعرێ مەلێ بین تە ب شیراز چ حاجەت

 

KURDŞOP
727 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!