لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ڕۆژئاوای کوردستاندا چوار هاووڵاتیی کورد کوژران

لە شارۆچکەی جندیرێسی سەر بە عەفرین کە ئێستا لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە، شەوی نەورۆز هێرشێکی چەکداری لە دژی هەوڵی کوردە نیشتمانپەروەرەکان کە دەیانویست نەورۆز بگێڕن، ڕووی دا و لە ئەنجامی لەو هێرشەدا 4 کوردی قەزاکە کوژران.

لە شارۆچکەی جندیرێسی سەر بە عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، لە شەوی نەورۆزدا، بە هۆی ئاهەنگگێڕان و داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لەلایەن نیشتمانپەروەرانی شارەکە، هێرشێکی چەکداری لەلایەن چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقییە کرایە سەریان و 4 کەس گیانیان لەدەست دا.

لە شارۆچکەی جندیرێسی سەر بە عەفرین کە ئێستا لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە، شەوی نەورۆز هێرشێکی چەکداری لە دژی هەوڵی کوردە نیشتمانپەروەرەکان کە دەیانویست نەورۆز بگێڕن، ڕووی دا و لە ئەنجامی لەو هێرشەدا 4 کوردی قەزاکە کوژران.

ڕووداوەکە لە شەقامی ١٦ی شاری جێندرێس و لە کاتێکدا ئەندام و نیشتمانپەروەرانی کورد کە ویستوویانە جەژنی نەورۆز بگێڕن ڕووی دا و لە کاتی هەڵگیرساندنی ئاگردا لە سەربانی ماڵانەوە تەقەیان لێ کراوە. ناوی ئەو چوار کوردەی لە هێرشەکەدا گیانیان لەدەست داوە بریتین لە: فەرحان عوسمان تەمەن ٤٣ ساڵ، ئیسماعیل عوسمان تەمەن ٣٨ ساڵ، محەممەد ئیسماعیل عوسمان تەمەن ١٨ ساڵ و محەممەد عوسمان تەمەن ٤٢ ساڵ.

KURDŞOP
849 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!