پەیامی سەرۆکی ڕێکخراوی کوردشۆپ وڵات محەمەد ساڵح بۆ ڕێوڕەسمی یەکەمین خەڵاتی زارا

ڕێکخراوی کوردشۆپ، بە بینینی ئەو بۆشاییە گەورەیەی کە لە بواری زماندا هەیە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی، بڕیاری دا بۆ یەکەمجار خەڵاتێکی تایبەت بە بواری زمان، پێشکەشی کۆمەڵگەی کوردی بکات، تاکوو نووسەران و مامۆستایان و زمانزانان بتوانن تواناکانی خۆیان تێیدا زیاتر نیشان بدەن و زیاتر بۆیان ببێتە هاندەر بۆ خزمەتکردن بە زمانی کوردی.

پەیامی  سەرۆکی ڕێکخراوی کوردشۆپ بۆ ڕێوڕەسمی یەکەمین خەڵاتی زارا

 

ئەم کاتەتان باش ئامادەبووانی خۆشەویست، مامۆستا و لێکۆڵەرە بەڕێزەکان، زمانزانان و نووسەرانی ئازیز، ڕێکخراو و میدیا ماندوویی نەناسەکان، کەسایەتییە خۆشناو و ناسراوەکانی کۆمەڵگەی کوردی؛ هەموو لایەکتان بەخێربێن؛ سپاس کە لە ڕێگای دوور و نزیکەوە زەحمەتتان کێشاوە و لێرە ئامادە بوون.

ئێمە وەک ڕێکخراوی کوردشۆپ، خۆمان زۆر بە بەختەوەر و خۆشحاڵ دەزانین کە توانیومانە ئەو بەڵێنەی ساڵێک لەمەوبەر، لە کاتی زیندانیکرانی مامۆستا زارادا دابوومان، وەک ئەرکێکی پیرۆز و نیشتمانی، ئەمڕۆ بەجێی بگەیەنین.

ڕێکخراوی کوردشۆپ، بە بینینی ئەو بۆشاییە گەورەیەی کە لە بواری زماندا هەیە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی، بڕیاری دا بۆ یەکەمجار خەڵاتێکی تایبەت بە بواری زمان، پێشکەشی کۆمەڵگەی کوردی بکات؛ تاکوو نووسەران و مامۆستایان و زمانزانان بتوانن تواناکانی خۆیان تێیدا زیاتر نیشان بدەن و زیاتر بۆیان ببێتە هاندەر بۆ خزمەتکردن بە زمانی کوردی. هەروەها خەڵاتەکەش خەڵاتێک بێت لە ئاست چاوەڕوانیی ئێوەی زماندۆستاندا و ببێتە هۆکاری زیاتر پەرەپێدانی زمانی کوردی و پەیوەندیی نێوان زاراوەکان و زیاتر ئاشنابوونیان لەگەڵ یەکتر و دانانی خشت لەسەر خشتی وشەی کوردی بۆ زیاتر بەرزکردنەوە و پەرەپێدانی زمانەکەمان.

 

میوانانی قەدرگران!

هەروەک هەموومان دەزانین لەم ساتەدا مامۆستا زارا لە زیندانە، بەڵام دڵنیاین ئەو لە زیندانیشدا ناوەستێت و خزمەتی خۆی بۆ زمانی کوردی درێژە پێدەدات و وانەکانی دەڵێتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئەگەرچی وادەزانێت بەو کارە نامرۆڤانەی کە دەیکات، دەتوانێت ڕێگری لە گەشەسەندنی زمانی کوردی بکات، بەڵام ئێمە دڵنیاین بە هەبوونی کەسانی وەک مامۆستا زارا و زۆر مامۆستای دیکە، زمانی کوردی هەمیشە ڕوو لە لووتکە دەبێت.

هەروەها دەمانهەوێت لە وێستگەی زەمەنیدا، خەڵاتی زارا، بە هاوکاریی پسپۆڕان و دڵسۆزانی زمانی کوردی، بناغەیەکی مەعریفی و سیمبۆلیک، بۆ داهاتووی زمانی کوردی و گەشەپێدانی بنیاد بنێین.

دڵنیا بن سەرەڕای هەموو پیلانێکی نەیاران بۆ تواندنەوەی زمانی کوردی و گرتنی مامۆستاکان و کۆسپ نانەوە لەسەر ڕێگایان، ئێمە بە خۆشەویستی بۆ زمانی دایک و گەشەپێدانی دەتوانین سەرکەوین. هەروەک پێشەوا قازی محەممەد بۆ خۆشەویستیی زمانی دایک دەفەرموێ: زمانی زگماکی بەشێک لە شیری دایکە کە تێکەڵ بە خوێن و گۆشتی ئێمە بووە، کەوایە با زمانی خۆمان خۆش بوێ.

لە کۆتایی قسەکانمدا، هیوای هەرچی زووتر ئازادی بۆ  مامۆستا زارا و هەموو مامۆستایانی دیکەی کورد دەخوازم لە هەر کوێیەک بن. هیوادارم ساڵی داهاتوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر سێبەری ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بتوانین دووهەمین مەراسیمی خەڵاتی زارا بە ئامادە بوونی خودی مامۆستا زارا بەڕێوە ببەین.

هەروەها بە پێویستیشی دەزانم لێرەوە سڵاو بنێرم بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کوردستان و بە تایبەت شەهیدانی ئەم دواییەی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

 

بژی کورد

بژی کوردستان

ژن، ژیان، ئازادی

KURDŞOP
970 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!