ئاڵوگۆری بازرگانی لە سنووری پەرویزخان زیاتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە

لە سەرەتای نەورۆزەوە تا کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخانی پارێزگای کرماشان گەیشتووەتە دوو ملیارد و 178 ملیۆن دۆلار کە لەم برەش یەک ملیۆن و 653 ملیۆن دۆلاری هەناردە و 525 ملیۆن دۆلاریش هاوردە کراوە.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخانی پارێزگای کرماشان لە ماوەی 9 مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیارد دۆلار بووە

قاسم موتەللبی، بەڕێوەبەری گومرکی سنووری پەروێزخان رایگەیاند لە سەرەتای نەورۆزەوە تا کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری پەروێزخانی پارێزگای کرماشان گەیشتووەتە دوو ملیارد و 178 ملیۆن دۆلار کە لەم بڕەش یەک ملیۆن و 653 ملیۆن دۆلاری هەناردە و 525 ملیۆن دۆلاریش هاوردە کراوە.

بە گوتەی بەڕێوەبەری سنووری پەروێزخان، لەو ماوەیەدا دوو ملیۆن 567 هەزار تۆن کەلوپەل لەم سنوورەوە هەناردە و هاوردە کراوە.

پارێزگای کرماشان کە 371 کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ باشووری کوردستان هەیە دوو سنووری نێودەوڵەتی و پێنج بازاڕچەی چالاکی هەیە و ساڵانە زیاتر لە سێ ملیارد دۆلار لە سنوورەکانییەوە ئاڵوگۆری بازرگانی دەکرێ بەڵام ئەم پارێزگایە یەکێک لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێرانە کە زۆرترین ڕێژەی بێکاریی هەیە.

KURDŞOP
900 بینین

دەنگبێژی بەناوبانگ، "قادر سۆفیانی" کۆچی دواییی کرد

پێشانگەی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر

پێشانگەیەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی ماشەڵڵا محەممەدی (ئارێز)، هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە هەولێر کرایەوە.

سەرکەوتنی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت

یانەی ئامەدسپۆری باکووری کوردستانیش ئەگەرچی لە لایەن شۆڤێنییە دەسەڵاتدارەکانەوە زۆر دژایەتیی کراوە و دژایەتی دەکرێت، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە تا ئێستا توانیویەتی بەردەوام ڕێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکە بپێوێ و ئێستا بووەتە نوێنەری دەنگی کوردستانییانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە گۆڕەپانی وەرزشدا.

پیرۆزبایی بە بۆنەی سەرکەوتنی کوردان بەسەر فاشیسمدا لە باکووری کوردستان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەتەوەی کورد لە باکووری کوردستان دوو سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد. یەکەمیان سەرکەوتنی حزبی کوردستانیی دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بەدەستهێنانی دەسەڵاتی ٨٥ شارەوانی و بە تایبەتیش شارەوانییەکانی ۱۱ گەورەشاری باکووری کوردستان بوو.

"خەلاتی نێ" خەڵاتێکی نیشتمانی

خەڵاتێکی ساڵانە لە لایەن ڕای گشتیی خەڵکێ گەورە دێی "نێ"ی مەریوانەوە دیاری کراوە کە بڕیارە لەمساڵەوە بدریت بە کەسانی هەڵکەوتووی بوارە جیاجیاکان لە دەڤەری مەریواندا.

جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی پیرۆز بێت

جێژنی نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد جێژنی جەختکردنەوە لەسەر مافە ڕەوانەکانی و وەربیرهێنانەوەی مێژوویەکی درێژ لە خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادی و ڕزگارییە و ئاگری گەشی نەورۆز کە لە لایەن نەتەوەی کوردەوە دادەگیرسێ، هێمای هیوا بە دواڕۆژی ڕووناک بۆ نەتەوە و نێشتمانەکەمانە.

سێهەم ساڵیادی دامەزراندنی کوردشۆپ پیرۆز بێت

کوردشۆپ لە ماوەی سێ ساڵ چالاکیی خۆیادا هەوڵی داوە دەنگ و ڕەنگی هەموو کوردان لە سەرانسەری کوردستان بێ و بە بێ جیاوازی ئاوڕ لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان بداتەوە و خەڵکی کوردستان بە مێژوو، جوگرافیا، هونەر، زمان، ئەدەبیات، کەلتوور و کەلەپووری ناوچە جیاوازەکانی کوردستان زیاتر ئاشنا بکات.

کۆڕیک بۆ سینەمای کوردی لە مەریوان

ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی سینەما کوردستان، کۆڕێکی بۆ سینەمای کوردی و نمایشی سێ فیلمە تازەکەی سێ دەرهێنەری مەریوانی بەڕێوە برد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!