# ناو مانا
951 لاز لاوی جوانچاک
952 لازان کۆی لاز، وشەی لاز بەتەنیا 2 واتای هەیە: 1. (شەک) و (بەران)ی چووار ساڵە، 2. کوڕی گەنج و شۆخ و شەنگ. (لازان)یش واتە: کۆی بەران، کوڕگەلی شۆخ و شەنگ.
953 لازۆ لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.
954 لاس 1. لاز، لاج، لاوی جووانچاک؛ 2. لاخە، گیای دووراوی نەبەسراوی کۆمنەکراو؛ 3. دەنگی گەماڵ لەکاتی تاوکردنی دێڵەبەبادا؛ 4. دارێکە لە دارسنجوو دەکا و دڕکی نییە؛ 5. کۆمای گزرە؛ 6. ژەنین یان پێوەدانی گۆڵەسەگ لە دەسان؛ 7. فریو؛ 8. ریخ یان لاسی گا، شیاکە؛ 9. نێوی قارەمانی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ) ە کە لاس خەڵکی باڵەک و لە هۆزی باڵەکیان بووە.
955 لاسار 1. گوێنەبیس و سەرەڕۆ؛ 2. هاروهاژ و گوێنەدەر؛ 3. سەرسەخت.
956 لاسامە رێژنە، رەهێڵە، شەستەباران.
957 لاسۆ کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.
958 لانۆ بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.
959 لاوان کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!
960 لاوژە 1. گۆرانی، ستران، قام؛ 2. لەبەر ئەوە، بۆ ئەمە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!