| 1 |
ئاترسام |
نێوی كچی یه‌زگردی ساسانی بووه. |
| 2 |
ئاترۆسا |
ئاترۆئاسا، ئاورئاسا، ئاگراسا، وه‌كوو ئاگر، ئاماژه به ئاورپه‌رست، ئاترۆزا، له وێنه‌ی ئاگر، شتێک که له ئاگر که‌وتبێته‌وه. |
| 3 |
ئاتلیا |
نێوی یه‌كێ له شاره‌كه‌ونه‌كانی هه‌ورامان بووه، له ده‌وروبه‌ری 885 ی به‌ر له زایین كه به ده‌ستی ئاشووری نازیرپاڵ سووتێنراوه |
| 4 |
ئاته |
وشه‌ی هه‌ژیاری و خۆشه‌ویستیی منداڵه بۆ دایک |
| 5 |
ئاتۆسا |
1. نێوی كچی ئا‌رده‌شێری دووهه‌می ساسانی بووه؛ 2. نێوی یه‌كێ له كچه‌شازاده‌كانی كوردی مانایی بووه له ساڵی 714 ی به‌ر له زایین. |
| 6 |
ئاجه |
کورتکراوه‌ی نێوی هاجه‌ره |
| 7 |
ئاچان |
ناوچه‌یه‌که له باکووری رۆژاوای شاری دیاربه‌کر، له باکووری کوردستان. |
| 8 |
ئاخڵه |
1. خه‌رمانه‌ی مانگ؛ 2. ژوورێکی کورته‌دیواری سه‌ردانه‌پۆشراوه که کای تێده‌که‌ن؛ 3. په‌پکه‌به‌ستن. |
| 9 |
ئادا |
1. ئه‌دا، وشه‌یه‌کی هه‌ورامییه، واته: دایک؛ 2. گه‌وره؛ 3. به‌خشێنه‌ر. |
| 10 |
ئاداره |
ئادارۆک، گوڵێکه له سه‌ره‌تای به‌هاردا ده‌پشکوێ. |