# ناو مانا
941 گەلۆ 1. ئایا، ئاخۆ، تۆبێژی، ئەی ئەوانەی قسەتان لەگەڵ دەکەم، وەکوو: گەلۆ تۆ بێژی رۆژێ کورد بە ئاواتی خۆی بگا؛ 2. گەلۆ هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.
942 گەلیار 1. دۆستی خەڵک؛ 2. هۆزێکن لە تیرەی لوڕ.
943 گەمۆ چیایەکە لە ناوچەی قەسری شیرین لە کوردستان.
944 گەنجۆ گەنجینە، ماڵ و سامان.، بانگ کردنی لەسی لاو
945 گەنجە 1. گاڵتە و گەپ؛ 2. ژووری رسق و کەلوپەل.
946 گەوران 1. دەشتێکە لە کوردستان لەلای دیاربەکر نەوتی زۆری هەیە؛ 2. نێوی گوندێک و هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
947 گەڕناس شارەزا لە گەڕان، دنیادیتوو.
948 گەڕوان گشتوان، کەسێ کە سەروکاری لەگەل گەشت و گەڕانە.
949 گەڵاڵە 1. داڕشتنی نەخشە بۆ کار یان شەڕێک یان شتی دیکە؛ 2. نموونە و پێشنووس. لە گەڵاڵەی سەفەر یان شەڕدا بووین.
950 گەیلان گالان، گێڵان، گوند و دەشتێکە لە ناوچەی هەولێر لە کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!