# ناو مانا
921 قەڵاتان 1. نشینگەی میر و مەزنان؛ 2. خانووی سەر کێو؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شاروێران لە هەرێمی موکوریان کە سەر بە شاری مەهابادە و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی خەڵکەکەیان قەڵاچۆ کرد و مامۆستا هێمن سەبارەت بەو رووادوە شیعرێکی داناوە:
922 قەڵخان 1. قەڵغان، سپەر، سپێر؛ 2. دڕووەکەنگری وشکەوەبوو.
923 قەیوان نێوی کەلێکە لە رۆژهەڵاتی سلێمانی و دوو گوند بوون لە کوردستانی ژێردەستی ئێراق، کە بە دەست حوکمی بەعس وێران کران.
924 گابریاس نێوی فەرماندەرێکی ماد بووە کە بەرپرسی یەکێ لە لەشکرە پیادەکانی کوورشی هەخامەنشی بووە.
925 گاداتاس خوداداو، فەرماندەرێکی ماد بووە کە بەرپرسی یەکێ لە لەشکرە پیادەکانی کوورشی هەخامەنشی بووە.
926 گارۆ گارگارۆ، هێلانەی مەل لە کونی داردا.
927 گارۆسا نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی وان کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونە بە تورک.
928 گارە 1. خشڵی گوێ، گوارە؛ 2. دەنگی مریشکی هێلکەکەر؛ 3. دەنگی گازنده و گڕووگرتن‌ی منداڵ لە ناوچەی خۆشناوەتی بەکار دەبرێ؛ 4. گەیری، چیا، شاخ، کێو، کەژ، کۆ؛ 5. چیایەکە لە ناوچەی بادینان بەرانبەر بە شاری ئامێدی کە سەدام حسێنی خوێنەخۆر بەسەریەوە قەڵایەکی خستۆتەوە و چوواردەوری شوورەچن کردووه بۆ جێگای گەشتی خۆی‌، بەڵام ساڵی 1991، دوای ڕەوەمێژوویییەکەی کوردستانی باشوور، کەوتەوە دەست کورد و ئێستا لە ژێر کونترۆڵی حوکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
929 گاوارە 1. دۆڵی گاوران، گاوەرە، لە بنەڕەتدا (گاوردەڕڕە) بووە، واتە: دۆڵێک کە کوردی (گۆران)ی لە دەوروبەر ژیابێ؛ 2. تیرەیەکن لە هۆزی گۆران لە ناوچەی کرماشان. بڕوانە گۆران.
930 گاوەرۆ 1. لە بنەڕەتدا گاورڕۆ بووە واتە: چەمێک کە کوردی یارسانی لە قەراخدا ژیابێ، رۆباری گاورەکان، یان چەمێک کە هی گاورەکان بووبێ؛ 2. نێوی چەمێکە لە نێوان سنە و کامیاران.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!