# ناو مانا
911 فەرهاد نێوی دڵدارەکەی (شیرین) و قارەمانی چیرۆکی (شیرین و فەرهاد)ی کوردییە، کە بە فەرهادی لوڕ بەنێوبانگە و هەڵکۆڵی بەردەکەی (تاقوەسان)ی کرماشانە. بڕوانە وشەی سان.
912 فەرکار فەرمان راگەیێن، کەسێک کە دەستوور یان فەرمانێک رادەگەیێنێ و دەیخوێنێتەوە.
913 فەیلی چەند تیرەن لە کورد کە لە بنەڕەتدا خەڵکی ئیلامن، بەڵام نزیکەی 400 ساڵ دەبێ کە لە بەغدا دەژین و لەبەر نەبوونی کار و باری ئابووری لە ئێران چوونەتە ئەوێ؛ هەندێک کەس وا بیر دەکەنەوە کە فەیلی واتە: فێئەت عەلی واتە: پەێڕەوانی حەزرەتی عەلی و زاراوە گۆڕیویەتی؛ دیتنێکی دیکەش هەیە کە دەڵێن: لە بەغدا بە کرێکاری کوردیان گوتووە: پاڵە و فەلە و وشەی فەیلی لەبەر ئەو هۆیە بە سەر فەیلییەکاندا دابڕاوە؛ بەڵام گرنگتر لە هەمووی ئەمانە، فەیلی واتە ئەو کوردانەی کە بە زاراوەی کەڵوڕی یان پالەوی قسە دەکەن و وشەی پالەوی عەرەب کردوویەتی بە فەهلەوی و بەو تیرەیەشیان گوتووە فەیلی و ئەو نێوەیان بەسەردا بڕاوە؛ فەیلییەکان لەبەرئەوەی کە شیعەن، سەددام حسێن، بە تاوانی شیعەبوون، زڵمی زۆری لێکردوون و هەتا ئێستا بە هەزارنیان لێ کوژراوە و هەڵداژراونەتەوە بۆ ئێران. بڕوانە بۆ پاڵەوان.
914 قاپۆ 1. قاپۆک، ئەو شتانەی کە لافاو رایدەماڵێ و دەیخاتە قەراخ؛ 2. نیاز، ئاتاج. قاپۆم بە وەیس بوو، ئەویش بە سوننی دەرچوو!
915 قارەمان پاڵەوان.
916 قەتوور نێوی قەڵا و ناوچە و گوندێکی کوردنشینە لە لای شاری خۆی لە هەرێمی شکاکان کە رابردووی لە باری کۆنبوونەوە دەگەڕێتەوە بۆ 716 ی زایین و لەو ساڵەدا سارگۆنی دووهەم پاشای ئاشوور، بەوێدا تێپەڕیوە و چۆتە ناو خاکی ئۆرارتۆرەوە.
917 قەرەنی دووهەمین کوتانی چەڵتووک بە دنگ.
918 قەزاز 1. زەنگیانەهۆن؛ 2. ئاوریشم فرۆش؛ 3. هەوای گۆرانییەکی کوردیی.
919 قەسری قەسرین، لەسەرمادا تەزیو، سەرمابردوو.
920 قەندیل شووشەسەهۆڵ، چلوورەبەفر؛ 2. چرادان، چرائاوێز، چرای بە سرمیچەوە داڵۆسکەکراو؛ 3. سەربەندی گۆرانییی کوردییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!