# ناو مانا
891 شێرکوژ 1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
892 شێرۆ ئاماژە بە مرۆڤی نێرینەی زیرەک و بزێوە.
893 شێواز 1. رەوشت و ئاکار؛ 2. شکڵ و شێوە؛ (شێوازی حەسەن زیرەک کوردیی رەسەنە)؛ 3. راهاتن، فێربوون.
894 شەپۆل پێل، شەپێل، مۆنجی زەریا.
895 شەرناخ هۆزێک و شارۆچکەیەکن لە ناوچەی جزیر و بۆتان لە کوردستانی باکوور‌.
896 شەرڤان شەڕوان، شەڕکەر.
897 شەرۆ خاوەن ئابڕوو، نازنێوی باڵابانژەنی کوردی خەڵکی گورجستان که نێوی (شەریف)ە.
898 شەماڵ 1. شەمال، مۆمی داگیرساندن؛ 2. بای شەماڵ، ئەو بایەی کە کۆتایی زستان هەڵدەکا و بەفر دەتوێنێتەوە.
899 شەمدین سووکەڵەنێوی شەمسەدین.
900 شەنگۆ جووانچاک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!