# ناو مانا
881 شایان 1. چەند شا؛ 2. شایەن؛ 3. هێژا؛ 4. سزاوار.
882 شایەن شاهێنی تەرازوو. بڕوانە: شایان.
883 شوانە شڤان، شووان، لەوەڕێنەر و پارێزەری ئاژەڵ لە دەشت و چیا.
884 شۆڕش راسان و راپەڕینی بەکۆمەڵ بۆ ئازادیی و مافی ژیان.
885 شۆڕەسوار سووارکاری باڵابەرز و سووارچاک.
886 شۆڕەلاو لاوی جووانچاک.
887 شێخاڵ باریکەبەفری سەهۆڵبەستووی پەنا رەشانگ کە درەنگ دەتوێتەوە.
888 شێردڵ 1. ئازا و بەجەرگ؛ 2. وەک شێر نەترس.
889 شێرزا 1. ، ئازا و نەترس؛ 2. ئاماژە بە رۆڵەی هەڵکەوتوو.
890 شێروان ناوچەیەکە سەر بە هەرێمی بارزان؛ 2. نێوی هۆزێک بووە کە راوی شێریان کردووە و شێریان بەخێو کردووە و بە هۆزی شێروان نێویان دەرکردووە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!