# ناو مانا
871 شاهێن یەکێ لە هۆزە شەڕاشۆکانی کورد بوونە کە لە ناوچەی تیکاپ دادەنیشتن و ساڵی (940) ی زایین دەوڵەتی ئێران بە تۆپزیی لەشکری گەورە و گرانی لەم هۆزە و هۆزەکانی دیکەی موکوریان کۆکردەوە و ناردنی بۆ شەڕ لەگەڵ عەرەب. ئوستاد نەوبەخت لە شانامەکەیدا تێروتەسەل باسی ئەم هۆزە و هۆزی (شووڵ و رەوەند) دەکا.
872 شاواز 1. شاباز، بازی سپی؛ 2. شاباش، شاواش، ئەو بەخششەی کە بە بەزمگێڕی زەماوەن دەدرێ.
873 شاوان زەوینی بەردەڵان.
874 شاوێس گوندێکە بەرانبەر پیرزین لە بن هەولێر لە کوردستان.
875 شاڕێ رێگای پان و سەرەکی.
876 شاکە باڵەفڕەی مەلێک کە دەیەوێ باڵەوازە بێ.
877 شاکەژ کێوی گەورە و مەزن.
878 شاکەل 1. کەلی بەرز و بڵند؛ 2. هەم گوندە و هەم ناوچە کە لە دۆژ کەلار و کفری لە کوردستانی باشوور هەڵکەوتووە.
879 شاڵاو حاشاوڵ، هێرش، پەلامار، لووزەو.
880 شایار بڕوانە شالیار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!