# ناو مانا
861 شالوور ریشۆڵەی رەش، گاوانی.
862 شالیار 1. شاریار، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
863 شامار 1. زەها، ئەژدیها، ئەژدەهاک، حەزیا؛ 2. تیرەیەکن کە دانیشتووی شارەکانی (خانەقین و سنە)ن لە کوردستان.
864 شاملوو 1. من شام؛ 2. خەڵکی شام. 3. نێوی دوو گوندی کۆن بوون لە شارەزوور کە لە سۆنگەی لەمپەری دەربەندیخاندا چۆڵ کران و بوون بە ژێر ئاوەوە؛ 3. سەرنێوی شاعیری پایەبەرزی فارس: (ئەحمەدی شاملوو) ە؛ وشەی شام وشەیەکی عەرەبییە و لە زمانی کوردیی و فارسیدا وشەیەکی هاوبەشە واتە: سەرەتای شەو و نانی شێوان؛ وشەی (لوو) ش پاشگرە و واتە: سەربە، لەمەڕ، وەکوو هۆزی حەیدەرانلوو، سەربە حەیدەرن؛ دیسان شام چەند واتای دیکەی هەیە: 1. شام: تەنگی نوێژی شێوان؛ 2. شام: نێوی کۆنی شاری دیمەشق پایتەختی وڵاتی سووریەیە؛ 3. شام: گرێ و خڕایی سەخت لەبن پێست، لک.
865 شامی 1. شووتی، زەبەش، شفتی، هەنی؛ 2. گەنمە شامی؛ 3.گوڵەگەنم؛ 4. سووکەڵە نێوی شامراد؛ 5. خەڵکی شام؛ 6. نازنێوی شاعیری نەمر، (شامی)ی هەرسینییە.
866 شامێر 1. پیاوی بەواتا پیاو؛ 2. باڵابەرز و کەڵەگەت؛ 3. مرۆچەی درشت.
867 شاناو نێوی بەرز و پڕئاوازە، نێوی شاهانە.
868 شانۆ سەکۆی شانۆگەری، شوێنی هونەرنواندنی شانۆکاران، نمایشی چیرۆک و داستان.
869 شانەواز بڕوانە بۆ شالاوێن.
870 شاهۆ 1. شاڤ، شاوە، دەنگی کەروێشک؛ 2. چیای چڕوپڕ لە دارستان کە ئاژەڵی کێوی زۆری هەبێ؛ 3. مەلێکی لنگدرێژی باڵشینە کە هەر لەدەم ئاو دەژی؛ 4. چیایەکە لە بەشی زنجیرەچیای زاگرۆس کە کەوتۆتە نێوان پاوە و هەورامان و رۆژهەڵاتی شاری هەڵەبجەوە؛ 5. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا لە (هات)ی 31 شاهۆ بە (ئەشاوۆ) هاتووە:
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!