# ناو مانا
851 شاخەوان زەردەوان، چیاپێو، کوێستانگەڕ.
852 شادان خۆشحاڵ و بەکەیف.
853 شاران ملوانکە یان گەردانەی لە گوێز و بادام.
854 شارۆ 1. پاشەرۆک، چنینەوەی دانەوێڵەی پاش درەو؛ 2. چنینەوەی دوایین بەری ترێی پاش تەواوبوون لە باخ؛ 3. کۆکردنەوەی گەنمی دووراو لە سەر جێخەرمان؛ 4. سەوەچن، سەوەتەچن.
855 شاریا گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
856 شاریار 1. ، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.
857 شارەزا 1. لەشار لەدایکبوو؛ 2. بەڵەد؛ 3. بەڕێگەزان؛ 4. زانا لەکار و بار.
858 شازاد 1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.
859 شاسوار 1. گەورەسووار؛ 2. سوواری بەکار و چالاک؛ 3. سوواری بێوێنە.
860 شالاوێن شانەواز، دەنگخۆش و بەستەبێژی باش و لێهاتوو، کەسێک کە لە لاواندنەوە و دەنگخۆشیدا لێوەشاوە و زەبەردەست بێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!