841 |
سەنگاو |
هەم گوندە هەم دەڤەرێکە لە ناوچەی کەرکووک کە هۆزی (سەنگاو)ی تێدا دەژین. |
842 |
سەنگەر |
چەپەر، مەکۆ، سپێر. |
843 |
سەنیار |
کڕیار، شتکڕ، کەلوپەلکڕ. |
844 |
سەکر |
1. داخستن، پێوەدانی دەرگا و پەنجەرە؛ (دەرگاکە سەکر کە)؛ 2. پاشماوەی (سەکا)کانن و (سەکا) یەکێک لە تیرە گەورەکانی رەگەزی ئارین کە لە ریزی ماد و پارتدا نێو دەبرێن؛ سەکاکان لە کۆندا لە سیستان و ئەفغانستان و مازندەراندا بڵاو بوونەتەوە. لە دوای ئەوەی کە تیرەی مانایی زیاتر لە چووار ساڵان حوکوومەتیان کرد، شکست دەخۆن و ماوەیەک حکوومەت دەکەوێتە دەست سەکاکان. سەکاکان لە بەرانبەر شاری زێوە یان زێویە کە لە کوردستاندایە و یەکێک لە گەورەشارەکانی مانایی یەکان بووە، شاری سەقز ساز دەکەن. وشەی سەقز یان سەکز لە وشەی سەکا وەرگیراوە. پاشان وردەوردە سەکاکان بوونەتە کورد و نێویان لە مێژوودا بە سەکر بڵاو بۆتەوە. هەندێ کەسیش پێیان وایە کە (شکاک)ەکان پاشماوەی (سەکا)کانن کە لە ورمێ و دەور و بەریدا دەژین و خاکی کوردستانە. |
845 |
سەڵماس |
وشەیەکی تورکیە؛ نێوی کۆنی سەڵماس شاری (شاپوور) ە لە ئازەرباییجان و کوردستان. بەشی زۆری دانیشتووانی ئەم شارە ئازەرین و کوردیشی تێدا دەژی، بەڵام سێ بەشی زیاتری گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە، کوردن. |
846 |
سەیوان |
1. سابات؛ 2. چەتر؛ 3. خەرمانەی مانگ. |
847 |
شاباز |
بازی سپی و گەورە، بازێکی راوکەرە کە دندووک و چنگوڕکی ببڕ و بەکارن. |
848 |
شاباڵ |
1. شاپەڕ، گەورەترین پەڕەکانی باڵی مەل؛ 2. ئەندازەی لەسەر پەنجەوە هەتا ئەستۆ. |
849 |
شاخان |
1. هاوار و زریکاندنی منداڵ؛ 2. کێوان؛ 3. شاخگەلی بەران و پەزە کێوی و هیدیکە. |
850 |
شاخۆ |
1. شاخی بچووک؛ 2. ئاماژە بە شاخی ئاژەڵ و کێوی بچووک. |