# ناو مانا
821 سەرناز بەسەردادەر، بەخۆدادەر، سەرپۆش، پارچەی سەر خوانچە و شتی وا.
822 سەرناس 1. بەدەنگ و نێو؛ 2. بەڕێز لەناو خەڵکدا؛ 3. ناسراو.
823 سەرنج 1. وردبوونەوەی بەوردیی؛ 2. چاوکردن لە شت.
824 سەرهات 1. سەرگوریشتە، بەسەرهات؛ 2. رووداو، بوویەر.
825 سەروەر سەرگەورە، سەردار، سالار.
826 سەرکار 1. کاربەدەستی ئاغا یان خان؛ 2. فەرماندەری دەستەی گورووبانانی ئەرتەش؛ 3. فەرماندەری کرێکارانی بەشکۆ یان کارگە.
827 سەرکان نێوی هۆزێکە لە کوردستان.
828 سەرکۆ 1. سەرکۆنە، لۆمە و سەرزەنش؛ 2. گەنمی سەرەوەی خەرمان.
829 سەرکۆت زبرەی سەربێژنگ لە کاتی دەخڵ تەقاندندا.
830 سەرکەش 1. سەرکێش، سەرەڕۆ؛ 2. یاخی و ملنەدەر؛ 3. زۆردار و بەکار؛ 4. ملنەدەر و گوێنەدەر؛ 5. کێوێکە لە ناچەی گێڵان غەرب لە کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!