# ناو مانا
801 سێوە نازنێوی گۆرانیبێژی نەمری کوردی دیان (مەسیحی)، (سێوە)یە کە خەڵکی شاری کۆیە بووە لە کوردستانی باشوور کە قەتارەکانی لە رەسەنترین رەگەزەکانی مۆسیقای کوردین.
802 سەبان دەشتێکی پڕپیت و بەرەکەتە لە شارەزووری بەری هەڵەبجە لە کوردستان.
803 سەپان 1. رەنجبەری دەستەبەر، کە لە پێنج بەش داهات، بەشێک بەهرەی پێدەگا؛ 2. بەزۆر تووشکردن.
804 سەراس 1. ناوازە؛ 2. تایبەتی.
805 سەران 1. ئینسانانی باش؛ 2. کێوان، بەرزاییەکان.
806 سەرباز 1. سەرلەپێناو رێگای وڵات و نیشتمان؛ 2. چەکداریۆ دەوڵەت.
807 سەربەخۆ ئازاد، بێ ئاغاباڵاسەر.
808 سەربەرز سەربڵند، سەرفراز.
809 سەربەست سەربەست، تەرخان، ئازاد.
810 سەربەند 1. چەند وشەیەک لە سەرەتای گۆرانی؛ 2. بەستەی دوای مەقام و لاوک؛ 3. گوتنێک لە گۆرانیدا کە دوای چەند شیعرێک دەگەرێتەوە سەری؛ 4. سەردەستە؛ 5. سەرپۆشی دەفری بچووک، قەپاخ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!