791 |
سوورداش |
کێو شارۆچکە و ناوچەیێکە سەر بە سلێمانی لە باشووری کوردستان. |
792 |
سۆران |
1. پاژێک لە چووارپاژی زاراوەکانی زمانی کوردییە؛ 2. بەشێکن لە کورد کە دانیشتووی نێوان زێی گەورە و زێی بچووکن لە کوردستان واتە رواندز و دەوروبەر کە بە زاراوەکەیان دەگوترێ: زاراوەی سۆران یان کرمانجی ناوەڕاست؛ 3. ناوچەیەکی پانوبەرینە لە کوردستان؛ ئێستا ئەم نێوە لە جێگای نێوی ناوچەی دیانا دانراوە. |
793 |
سیابەند |
نێوی قارەمانی چیرۆکی (سیابەند و خەجێ)یە کە داستانێکی کۆنی ئەویندارانەیە. مێژووی ژیانی خەج و سیامەند روون نییە بەڵام، بەیتی ئەم دوو گراوییە وێنایەکی راستەقینەیە لە بەسەرهاتی دڵتەزێنی ئەو دوو گراوییە. خەج و سیامەند، خەڵکی (کێلەسیپان) ی ناوچەی مهابادن کە ئێستاش گڵکۆی هەر دووکیان هەر لەوێیە. |
794 |
سیامەند |
خاوەن ئەسپی رەش. |
795 |
سیاناو |
نێوی دوو گوندە کە یەکێکیان کەوتۆتە لای مەریوان لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوی دیشیان کەوتۆتە نێوان سنە و کامیاران. |
796 |
سیاکسار |
نێوی فەرمانڕەوا یان پاشایەکی ماد بووە کە ساڵی 624 ی زایینی فەرمانڕەوایی کردووە. |
797 |
سیپان |
1. کێوی پڕ لە شینایی؛ 2. رنوو، کلێڵەبەفر، شاپە؛ 3. بەرزایی باگێڕەوە، بڵندایی یەک کە باگر بێ؛ 4. کێوی پڕ لە بەفر لە هەموو دەماندا؛ 5. نێوی دوو چیایە لە کوردستانی داگیرکراو کە یەکێکیان لە کن پیرانشارە و ئەوی دیکەشیان لە لای زەریای (وان) ە و لەوانەشە لە شوێنی دیکەی کوردستان چیا بەم نێوە هەبێ، چونکە لە بەیت و چیرۆکە کوردییەکاندا نێوی سیپان زۆرە. |
798 |
سیروان |
رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان. |
799 |
سیلان |
موورگێکی رەشە کە ژنان بۆ خشل بەکاری دەبەن. |
800 |
سینۆ |
نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان. |