781 |
ستار |
1. داپۆشین؛ 2. ئارامیی، ئۆقرە، وەکوو: لە هیچ شوێنێ ستار ناگرێ. |
782 |
سروودی نیشتمانی و شوناسی نەتەوەکان |
1. سرووت، ستران، وشەیێکی کۆنی کوردییە؛ 2. ئەو گۆرانییە ئایینییانەی کە لە سەردەمی زەڕدەشتییەکاندا گوتراون، پێیان گوتوون: سرووت کە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتووە و ریشەی وشەی سترانی کوردییە و لە کۆنترین ناوچەکانی کوردستان کە زاراوەکرمانجن ئەم وشەیە بەکار دەبرێ، بەڵام دواتر بە هاتنی ئیسلام چونکە ئەم سروودانە یارسانەکان و ئیزەدییەکان خوێندوویانن پێیان گوتوون: (گۆرانیی) واتە ئاوازی گاورەکان! نێوی هۆزی گۆرانیش که یارسان (ئەلحەق)ن و لەم وشەیە کەوتۆتەوە. بڕوانە گۆران لەبەشی کوڕان. |
783 |
سرکان |
چپەکردن، ورتەکردن. |
784 |
سلۆڤان |
نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان. |
785 |
سمکۆ |
کورتکراوەی نێوی (سمایل)ە؛ لە زاراوەی کرمانجیدا تیپی (ۆ)، پاشگری نێوی نێرینەیە و ئامرازی بچووککردنەوەیە بە واتای خۆشەویستیی، وەکوو: سمکۆ، دیمۆ، جەمۆ؛ سمکۆ، نازنێوی (سمایلاغا) ی شکاک، سەرۆک هۆزی شکاک بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دژ بە حوکوومەتی رەزاشا، بەهیوای رزگارکردنی کوردستان راپەڕی و لەگەڵ ئەرتەشی شپڕێوی ئەو کاتەی ئێران بەشەڕ هات، بەڵام ئێوارەی رۆژی 30 ی جۆزەردانی ساڵی 1309 (1931) ی زایینیی کە دەکاتە 2543 ی کوردیی وەبەر گوللەی چەتەکانی رەزاخان کەوت و بوو بە سەرلەپێناوی رزگاریی کوردستان. سمایلی شەریفزادەش کە بە دەستی چەتەکانی رەزا پالەوی لە دارێنەی لای بانە بە فیتی (مەلا شەریف)ی جاشەکورد کەوتە داو و شەهید کرا، بە (سمکۆ) نێودێر کرابوو. |
786 |
سمیلان |
چیایەکە لەبن گوندی رۆستی لە ناوچەی رواندز لە کوردستان. |
787 |
سندی |
نێوی هۆزێکی کوردە لە لای شاری مووسڵ لە باشووری کوردستان. |
788 |
سنوور |
کەوشەن، هێڵی ناوەڕاست دوو مڵک، تخووب، مەرز. |
789 |
سوارۆ |
نێوی یەکێ لە هەوا کۆنەکانی مۆسیقای کوردییە کە لە کاتی شەڕ لەگەڵ دوژمندا بە دوو تەپڵە بە سەر پشتی ئەسپەوە، کە لەسەر لووتی زین دایاندەنا، دەژەنراو. |
790 |
سوارە |
1. سوار؛ 2. زاڵ، سەربەران؛ 3. سوواری ئەسپ؛ 4. دەستەی سوواران. |