# ناو مانا
771 سامە پەیمان، قەرار.
772 سانتاس 1. فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی کوورشی هەخامەنشی بووە؛ 2. دایکی کوورش نێوی ماندانا و لە تیرەی ماد بووە.
773 سانە هەسان، بەردی تیژکردنی چەقۆ.
774 ساوا 1. تازەزێ، تازەپێگەییشتوو؛ 2. سەوزایی تازەدەرهاتوو.
775 ساویر سام، مەترسی، هەیبەت لە بەرانبەر کەسێکدا.
776 ساڕێژ پڕبوونەوەی برین و چابوونەوەی، برینێک کە گۆشتەوزوونی هێنابێتەوە و چا بووبێتەوە.
777 ساڤۆ گوڵێکە لە ناوچەی بادینان دەڕوێ و گوڵ لە رەنگی شین و پەمەیی و هیدیکە دەردەکا.
778 ساکۆ 1. چیای رووتەن، کێوی بێ گژوگیا؛ 2. زیارەتگە.
779 سپێر 1. سپەر، چەپەر، خەل، سەنگەر، قەڵغان؛ 2. مەتاڵ، مەرتاڵ؛ 2. ئامرازی شەڕکەر کە بۆ خۆپاراستن لە برینی شمشێر بەکاریان دەبرد؛ 3. ئامرازی زێدە بۆ کار؛ 4. سپەر وشەیەکی کۆنی کوردیی یان پالەوییە کە پێیان گوتووە: ئەسپەر.
780 سپێران 1. کۆی سپەر؛ 2. بەچەپەر دەورەدراو؛ 3. گوندێکە لە نێوان (خوەشاو و کەڵاتێ) لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!