# ناو مانا
761 ساردۆریس نێوی یەکەم پاشای (ئۆرارتۆ) بووە کە تیرەیەکن لە تیرە کۆنەکانی کورد کە هاوسەردەمی ئاشوورییەکان بوونە و بە سەرخاکی لۆلۆدا حوکومیان کردووە.
762 سارۆس 1. شارێک بووە لە ناوچەی نێوانڕۆباران لە سەردەمی مادەکاند که لەناو خاکی کوردستاندا بووە، بەڵام ئێستا شوێنەواری نەماوە؛ 2. یەکێک بووە لە فەرمانڕەواکانی ماد لە سەردەمی ئەژدەهاکدا لە شەڕ لەگەڵ کوورشی هەخامەنشیدا کوژراوە.
763 ساسان 1. زوڵملێکراو، ستەمدیو؛ 2. نێوی یەکەم کەسی دامەزرێنەری بنەماڵەی ساسانییەکان. بڕوانە مینا لە بەشی کچان.
764 ساسۆن نێوی هۆزێکی کوردی بەنێوبانگ و چیایەکە لە باکووری کوردستان، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران ساڵی 1925 لەوێوە راسا.
765 سافی 1. پاڵوێنەی برنجپاڵێو؛ 2. دڵپاکیی؛ 3. نێوی شاعیری کورد (سافی هێرانی) یە.
766 سالار سەردار، سەرۆک و گەورەی هۆز.
767 سامان سەروەت، پووڵ و ماڵ.
768 ساماڵ ساو، ساهی، سایەقە، ئاسمانی بێ هەور.
769 سامڕەند کێوێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیک بە قەندیل لە سنووری دەسکردی باشووری کوردستان.
770 سامۆتە ئاڵقە و بەندی پاشکۆی زین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!