# ناو مانا
751 ژێدەر 1. بنەما، رەگەزی وشە؛ 2. جگە، بێژگە.
752 ژێوان ژێڤان، سازلێدەر، ژەنیار.
753 ژێکان نێوی کێوێکە لە ناوچەی بینگۆڵ لە باکووری کوردستان.
754 ژەمان کۆی وشەی (ژەم) ه کە واتای وادەیەک خواردن دەدا.
755 ژەمکۆ نان و پێخۆری شوان یا رێبوار.
756 ژەمەنسا ژەمەنزا، دەسودڵئاوەڵا.
757 ساباق ساواق، شوێن و جێگەی زۆر بەرفراوان.
758 سابوور نێوی شارۆچکەیێکی کوردنشینە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، بەڵام حکوومەتی بەعس کوردەکەی لەو دیارەی خۆی وەدەرنا و کردی بە عەرەبنشین.
759 ساپان یاریی منداڵانە.
760 سادۆ نازنێوی چەند بەیتبێژی کورد بوون لە گورجستان و ئەرمەنستان کە یەکێکیان لە تبلیس دەژیا و نێوی سمایل سادۆ بوو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!