# ناو مانا
741 ژیلەکان جێگای ئاگری دامرکاو.
742 ژیلەکۆ نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
743 ژینگە جێگەی ژیان، شوێنی زیندەگی.
744 ژینکۆ کۆی وشەی ژین یا ژیان.
745 ژینۆ 1. ئاماژە بە ژیان؛ 2. ئینسانی سەرزیندە و بزێو.
746 ژینەر کەسێ کە شتێک سەرلەنوێ بژیێنێتەوە یا زیندوو بکاتەوە.
747 ژیوار .1 بژیو؛ 2. باری ژیان، رابوواردنی تەمەن؛ 3. چۆنیەتی ژین؛ 4. گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە قەراخ چۆمی سیروان کە بەرانبەری گوندەکانی (سلێن و بڵبەر)ە.
748 ژیواران 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. کۆی ژیوار. بڕوانە بۆ ژیوار.
749 ژیوەر ژیاری، ژیانی شارستانییانە.
750 ژیوەرۆ سەردەرهێنانی گژوگیا لە دوای باران.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!