# ناو مانا
731 ژامکۆ بەرپرسی زەنگی کلیسا.
732 ژامەک نێوی کۆنی گوندێکی کوردنشین بووە، لە ناوچەی سێواس، لە باکووری کوردستان، کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
733 ژاوەرۆ 1. چۆمی هەمیشەروون؛ 2. چۆمێک کە هەمیشە لە ژاوەی بێ و لە رەوتورۆدابێ؛ 3. مەڵبەندێکە لە هەرێمی هەورامان لە کوردستانی رۆژهەڵات کە داگری چەند گوندە و بە (چەمی ژاوەرۆ) ناودێر کراوە. گوندی بێساران و ئەوێهەنگ و هوویە و سەرهوویە و پڵنگان و پایگەلان سەر بەم هەرێمەیە.
734 ژاکۆ نێوی چیایەکە لە ناوچەی سەرحەد لە باکووری کوردستان.
735 ژیان ژی، گوزەران، زینگی، زیندەگی.
736 ژیرۆ ئاماژە بە ئینسانی ژیر.
737 ژیلوان 1. ژیلەوان، ئاگرەوان، کەسێک کە سەروکاری لەگەڵ ئاگرە؛ 2. کەسێک کە رەز و داری مێو بەخێو دەکا: رەزەوان، ئاگرەوان؛ (ژیل) بە تەنیا 1. واتای: بزووتن و جووڵان؛ 2. ورد، پێچەوانەی درشت؛ 3. وردەئاگری ژێر خۆڵەمێش دەدا؛ (وان)یش بەخێوکەر و بارهێنەر؛ (ژیلوان)یش 1. واتە ئاگرەوان؛ 2. رەزەوان؛ 3. ژیلوان: شاخێکە بەسەر گوندی مالوومەدا دەڕوانێ و بەرانبەر بە چیای ئاسنگەرانە و سەر بە ناوچەی سلێمانییە لە باشووری کوردستان. بڕوانە ژیلەمۆ.
738 ژیلەمۆ سکڵی وردی داری مێو، وردە سکڵ بن خۆڵەمێش کە دیسان دەتوانی ئاوری پێ بکەیتەوە.
739 ژیلەوار گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی هایمان لە لای ئانکارا کە کوردی هەڵداژراوی سەردەمی عوسمانین.
740 ژیلەوەر ژینەوەر، زیندەوەر، گیاندار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!