# ناو مانا
721 زەنگیلان نێوی ناوچەیێکە لە کۆماری ئازەربایجان.
722 زەنگەڵان زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەربایجان.
723 زەنوێر جێگەی بڵند و هەوای سازگاری چیا.
724 زەهاو 1. شوێنی ئاوەزێ، زنە، زق؛ 2. شارۆچکەیەکی کوردنشینە لەلای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
725 زەوار زیارەتکەر، ئەو کەسانەی دەچنە تەوافی چاک و پیران.
726 زەوارە نێوی برای رۆسەمی کوڕی زاڵ.
727 زەڵم 1. ئاوی توێژ لەسەر؛ 2. گەورەکانییەکی پڕئاوی چەنئاشگەڕێنە لە سەرووی گوندی ئەحمەداواوە لە پشت شاری خورماڵ لە باشووری کوردستان.
728 زەڵێ 1. شوێنی لێژ و سەخت لە چیا؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای ناوزەنگ لە باشووری کوردستان.
729 زەینەڵ 1. زەوینێ کە نەوتی هەبێ؛ 2. گوندێکە لەبەری ماوەت لە باشووری کوردستان.
730 ژامان 1. زەنگی کلیسا، کۆی زەنگی کلیسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە باکووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!