# ناو مانا
701 زۆزک 1. هەوارگەی بچووک، کوێستانۆکە؛ 2. چیایەکە لە ناوچەی رواندز، لە باشووری کوردستان.
702 زیرەک 1. زرینگ، وریا و زیت، بەدەستوبرد؛ 2. سەرنێوی کۆچکردوو حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی لێهاتووی کوردە.
703 زیمکان دۆڵێکە لە ناوچەی سلێمانی لە کوردستان.
704 زینکۆ لووتکەی پێشەوەی زین، قەڵپۆزی زین.
705 زینۆ ملەی کێو، بستووی شاخ، تەختایی چیا، باسکی کوێستان.
706 زێبار 1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.
707 زێد 1. نیشتمان؛ 2. شار، گوند، یان شوێنێک کە لەوێ لەدایک بووبێتی.
708 زێندین زیندانەوان، پاسەوانی زیندان.
709 زێوەر 1. جووانیی، رازاندنەوە؛ 2. خاوەن پلەوپایە؛ 3. نێوی شاعیرێکی کورد بووە لە باشووری کوردستان.
710 زێوەران نێوی هۆزێکی کورد بووە له ناوچەی کەرکووک، کە بە دەستی دەوڵەتی عوسمانی هەڵداژراونەتە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، بەڵام دواتر بەهۆی شەڕ دژی ئەرمەنی و مەسیحی، ئەم هۆزە و زۆر هۆزی دیکەی کورد بە دەستی عوسمانییەکان هەڵدژراون بۆ بولغارستان و بۆسنی و شوێنانی دیکە و لەوێ ماونەتەوە و زمانی خۆیانیان لەبیر کردووە و لەناو تورک و گەلانی دیکەدا تواونەتەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!