# ناو مانا
691 زرکان ناوچەیەکە لە هەرێمی شێروان لە باشووری کوردستان.
692 زریاب 1. ئاوی زێڕ؛ 2. ئاوی پاک و خاوێن؛ 3. مۆسیقازانێکی کورد بووە خەڵکی شارۆچکەی (باشیک) ی لای نەینەوای کۆن یان (مووسڵ)ی ئێستا و لەسەردەمی عەباسییەکاندا ژیاوە، زریاب ساڵی 825 ی زایینی عەباسییەکانی بە جێهێشتووە و چۆتە ئەندەلووس و عەبدولرەحمان کوڕی ئەلحەکیم (206 تا 238) کردوویەتی بە هاونشینی خۆی و دیاریی و پێشکەشیی زۆری پێ رەوا دیوە؛ زریاب شاگردی ئیسحاقی کوڕی برایمی مووسڵی بووە کە ئەوانەش هەر کورد و خەڵکی باشیک و مۆسیقاری زەبەردەس بوونە؛ زریاب ژەنیاری عوود بووە و سیمی پێنجەمی عوود ئەو بەو سازەی زیاد کردووە؛ مۆسیقای فلامینکۆ کە بنەماکەی کوردییە، لە شوێنەوارە نەمرەکانی زریابە و لە سپانیاش زریاب هەر بە کورد ناسراوە.
693 زریان 1. بای باشوور؛ 2. بەفر و بای زەمەن لە کاتی زستاندا.
694 زرێبار 1. شاری قەراخ ئاو؛ 2. زوەینی ژێرئاو؛ 3. زرێوار، زەریا، زەلیا. ساڵــێ بەو عـەیام زرێـــوار شـــــــار بوو سێــسە مـەنارە و چووارسە دیــوار بوو زرێـــــــــوار چــــــــــڕی لـە کانیـســـــــانــان کوا خانەحمەو خان سەرباشـقەی خانان (فۆلکلۆر) ئەم دوو بەیتە شیعرە پاشماوەی بەیتێکی دوورودرێژە کە بە زرێوار و رووداوی بوونبەژێرەوەی شارێک بووە کە کابرایەک بە نێوی (فەلەقووس) حاکمی بووە و هەر ئەو دوو بەیتەی لە زاران و لە سینگاندا ماوەتەوە. زرێوار زەلیایێکی بچووکە لە لای باکووری رۆژاوای شاری مەریوان کە درێژایی نزیکەی 5 کیلۆمیترە و پانایی نزیک بە 9 کیلۆمیتر و رادەی تێکڕای قووڵیشی 15 میترە.
695 زمناکۆ کێوێکە لەلای رۆژهەڵاتی شاری (دەربەندیخان) لە باشووری کوردستان.
696 زنار 1. بەردی زۆر گەورەی شاخ؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی ئیلام کە بە فەیلی بەنێوبانگن.
697 زناک نێوی کێوێکە لە ناوچەی ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
698 زۆر زۆرۆ، ئیبنو خەلەکان کە کورد بووە و لە بنەڕەتا خەڵکی هەولێر بووە، دەڵێ: زۆر نێوی کوڕی ئەژدەهاک بووە و بنەڕەتی (شارەزوور) لە کوردستان ئەو دایناوە؛ حەمدوڵڵا مستەوفیش دەڵێ: نێوی شارەوزوور لەبەر ئەوە بووە کە دەسەڵاتدارانی ئەوێ زۆردار و شەڕکەر بوونە. لە ڕۆژئاوای کوردستان کە قەراخ سنووری خاکی عەرەب و کورد دەگرێتەوە، شارێک هەیە کە نێوی (دێرەزوور)ه لە کۆندا سریانی و کوردی لێ ژیاوە‌، بەڵام دواتر لەلایەن حکوومەتی (بعث)ی سووریەوە، عەرەبیان تێدا بیشتەجێ کردووە.‌ لەوە دەچێ کە ئەو شارەش هەر (زۆر) ئاوەدانی کردبێتەوە، چونکە ئەو سریانی و ئاسوورییگەلەی کە لە کوردستان ژیاون و کلیسایان هەبووە، کوردەکان بە کلیساکانی ئاسوورییەکانیان گوتووە: دێر! کە وشەیەکیب ئاوێستایی مادییە و لە کوردیی و فارسیشدا وشەیێکە هاوبەش. ئەگەر نێوی کوڕی ئەژدەهاکیش زۆر یا زوور بووبێ، (دێرە زوور) واتە: کلیسای زوور. وەک چۆن دەگوترێ شارەزوور، واتە شارێک کە زۆر یا زوور ئاوەدانی کردبێتەوە.
699 زۆراو نێوی کوڕی رۆسەمی قارەمانی داستانی کوردیی (رۆسەم و زۆراو)ە. دوکتۆر عیمادەلدینی دەوڵەتشاهی کە خەڵکی کرماشان و پیاوێکی زانا بوو سەلماندوویەتی که رۆسەم و زۆراو کورد بوونە و چیرۆکەکەشیان چیرۆکێکی کۆنی کوردییە. بڕوانە بۆ زۆر.
700 زۆرۆ 1. زۆران، زۆرەبازی؛ 2. کورتکراوەی نێوی (زۆراو)ە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!