# ناو مانا
681 زاخۆ شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
682 زادین ئینسانی پیر و کامڵ، ژیر و دنیادیتوو، وەکوو: (ژنێکی زادین و کامڵ)
683 زارۆ زاڕۆڵە، زاڕۆک، رۆڵە، منداڵ.
684 زازا 1. نەوە و نەبیرە؛ 2. مەڵبەندێکی پان و بەرینە لە کوردستان؛ 3. یەکێ لە زاراوە کۆنەکانی زمانی کوردی؛ 4. تیرە یان بەشێکە لە کورد لە باکووری کوردستان.
685 زاگرۆس 1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.
686 زانا شتزان، عالم.
687 زانیار خاوەن زانست، هاوڕێی زانست.
688 زاڵ 1. سووار، سەربەران؛ 2. بابی رۆستەم، کە بەرۆسەمی زاڵ بەنێوبانگە.
689 زاڵکۆ کۆی وشەی زاڵ، بە واتای سەربەران و سوار بە سەر شتێکدا.
690 زرار هۆزێکی کوردن لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!